چارەنووسی "ڕەشید ناسرزادە" ناڕوونە

11:03 - 1 بەفرانبار 2719

ئاژانسی کوردپا: چالاکێکی ژینگەپارێزیی خەڵکی شنۆ، پاش دەسبەسەرکرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزراوە و لە چارەنووسی ئەو چالاکە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، "ڕەشید ناسرزادە"، هەواڵنێر و چالاکی ژینگەپارێزیی خەڵکی شنۆ و ئەندامی گرووپی شاخەوانیی "پێشڕەو"، پاش دەسبەسەرکرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ورێ ڕاگوێزراوە و ماوەی ٢٠ ڕۆژە لە گرتنگەی ئەو ناوەندە ئیتلاعاتییەدایە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئیتلاعاتییەکان لە دانی وڵامێکی ڕوون سەبارەت بە چارەنووس و هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەو چالاکە ژینگەپارێزییە خۆیان دەبوێرن.

ئەو چالاکە ژینگەپارێزییە، ڕۆژی سێشەممە ١٢ی سەرماوەز، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

"ڕەشید ناسرزادە"، خەرمانانی ساڵی ٩٧ی هەتاوی دوای ناڕەزایەتی بە ئێعدامی سێ زیندانیی سیاسیی کورد دەسبەسەر کرابوو و دوای چەند کاتژمێر لێپێچینەوە ئازاد کرابوو.