چارەنووسی چوار زیندانیی کورد لە زیندانی ورمێ ناڕوونە

12:22 - 27 خەرمانان 2719

ئاژانسی کوردپا: چوار هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ناوچەی تەڕگەوەڕی ورمێ لە زیندانی ناوەندیی ئەو شارەدا، چارەنووسیان ناڕوونە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چوار هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "فەرهاد، سەفەر و پەرویز نووری" خەڵکی گوندی "ئەنبێ" و "عەلی عەزیزی"، خەڵکی گوندی "تولەکی"، سەر بە ناوچەی تەڕگەوەر، لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ، چارەنووسیان ناڕوونە.

ئەو چوار هاووڵاتییە کوردە، ڕۆژی پێنجشەممە، ٢١ی خەرمانان، پاش ٢٧ ڕۆژ لە دەسبەسەری لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپا، بۆ زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ ڕاگوێزران.

ئەو چوار هاووڵاتییە کوردە، کۆتاییەکانی مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ، بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران"، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.