چارەنووسی چالاکێکی مەدەنیی کورد ناڕوونە

23:48 - 10 خەرمانان 2718
ئاژانسی کوردپا: چارەنووسی چالاکێکی مەدەنیی کورد خەڵکی شاری سنە دوای ٥ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی ناڕوونه.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چارەنووسی چالاکێکی مەدەنیی کورد خەڵکی شاری سنە بە ناوی \"ئارام یوسفی\" دوای ٥ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی ناڕوونه و ئەوەش نیگەرانیی بنەماڵەکەی لێکەوتووەتەوە.

\"\"ئارام یوسفی
ڕۆژی دووشەممە ٥ی خەرمانان، هێزە ئیتلاعاتییەکان هێرشیان کردووەتەوە سەر بنەماڵەی ئەو چالاکەی مەدەنییە و دەسبەسەریان کردووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە لە چارەنووس و تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

لە لایەکی دیکەوە ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی خەرمانان \"لەتیف ئەحمەدی\" خەڵکی شاری جوانڕۆ بە تۆمەتی \"هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران\" لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا.