چارەنووسی چالاکێکی مەدەنی ناڕوونە و بێڕێزی بە بنەماڵەکەی کراوە
11:43 - 16 رێبەندان 2719
"فەردین مورادی"، چالاکی مەدنیی کوردی خەڵکی سنە، پاش دوو حەوتوو لە دەسبەسەرکرانی هێشتا چارەنووسی ناڕوونە.
ئەو چالاکە مەدەنییە، ڕۆژی چوارشەممە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، پاش هێرش کردنە سەر ماڵەکەی، دەسبەسەر کرابوو و هەتا ئێستا چارەنووسی ناڕوونە.
سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی "مورادی" بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ئەو چالاکە مەدەنییە، هێزە ئیتلاعاتییەکان لە دانی هەر جۆرە زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووسی "فەردین" خۆیان دەبوێرن.
کۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ پێکهێنانی ڕێکخراوە کرێکارییەکان، لەو بارەیە نووسیویەتی: "سەرەڕای ئەوەی کە بنەماڵەکەی چەند جار سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتیان کردووە، نەتەنیا هیچ وڵامێکیان وەرنەگرتووەتەوە، بەڵکوو بنەماڵەکەی لەگەڵ بێڕیزیی مەئموورانی ئیدارەی ئیتلاعات بەرەوڕوو بوونەتەوە".