چارەنووسی وێنەگری رووداوی خۆسووتاندنی هاووڵاتییە یارسانییەکە ناڕوونە + وێنــە
17:11 - 18 جۆزەردان 2713
ئاژانسی کوردپا: لە چارەنووسی \"مێهرداد رەحمانی\" وێنەگری رووداوی خۆسووتانی \"نیکمەرد تاهیری\" هاووڵاتیی پەیڕەوی ئایینی یارسان، هەتا ئێستا هچ زانییارییەک لەبەر دەستدا نییە.
بێهرووز تاهیری ئامۆزای \"نیکمەرد تاهیری\" یەکێک لە قوربانیانی رووداوی خۆسووتاندن لە هەمەدان، لە لێدوانێکی تەلەفۆنیدا بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند: هەتا ئێستا سەرەڕای بەدواداچوون و هەوڵی بنەماڵەی مێهرداد رەحمانی، هێزە ئیتلاعاتییەکان هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووسی نابراو نەدرکاندووە.
بنەماڵەی ئەو گیراوە کوردە نیگەرانیی خۆیان سەبارەت بەو مەسەلەیە دەربڕیوە و داوایان لەسەرجەم ناوەند و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کردووە کە لەمەڕ چارەنووسی رۆڵەکەیان بەهانایانەوە بچن.
رۆژانی ١٤ و ١٥ی جۆزەردان ٢ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شارەکانی سەحنە و هەمەدان بەناوەکانی \"حەسەن رەزەوی\" و \"نیکمەرد تاهیری\" بەنێشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە سووکایەتی کردنی هێزە ئیتلاعاتییەکان بە ئایینی یارسان، خۆیان سووتاند.
سەرچاوەیەکی نزیک لەو رووداوە بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: حەسەن رەزەوی کە رۆژی سێشەممە رێکەوتی ١٤ی جۆزەردان لە هەمبەر ئەو سووکایەتی کردنەی هێزە ئیتلاعاتییەکان ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە، هەنووکە لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری تاران لە دۆخێکی ئەمنیەتیدا، لە ژێر چاوەدێریی پزیشکی دایە.
دوابەدوای ئەم رووداوە، نیک مەرد تاهیری خەڵکی شاری سەحنەی کرماشان کە رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٥ی جۆزەردان لە شوێنی هەمان رووداو و بە ئامادەبوونی خەڵک و فیلمبەردار ئاگری لەجەستەی خۆی بەردابوو، بەهۆی سووتانی ٦٠%ی جەستەیەوە دەستبەجێ گیانی لەدەست دا.
نیک موراد بەر لە خۆسووتاندن بەو خەڵکەی راگەیاندبوو، هێزە ئیتلاعاتییەکان سووکایەتییان بە ئایینەکەمان کردووە، بۆیە بەنیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بەو کارە ئاگر لە جەستەی خۆم بەر ئەدەم.
بەپێی وتەی شایەتحاڵان ئەو کەسەی فیملی لەو رووداوە هەڵگرتووە، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر و هەتا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە دەستبەسەریی هێزە ئیتلاعاتییەکاندا ماوەتەوە و مەرسیی گیانی بەسەر ناوبراو لە ئارادایە.
چەند رۆژ پێش ئێستا هێزە ئیتلاعاتییەکان یەکێک لە هاووڵاتییانی کوردی پەیڕەوی مەزهەبی \"یاری\" بەناوی \"کیومەرس تەمناک\" و خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی سەربە شاری هەمەدان دەستبەسەر و لە کاتی لێپرسینەوەدا سووکایەتییان بە مەزهەبی یارسان کردووە و هەرەوەها \"سمێڵ\"یشیان تاشیوە.
دوابەدوای ئەو هەڵسووکەوتەی هیزە ئیتلاعاتییەکان لە گەڵ ئەو گیراوە کوردە، هاووڵاتییانی یارسانی لە ئەنجامی ئاگاداربوون بەو سووکایەتییەی هێزە ئیلاعاتییەکان، بە خۆسووتاندن دژکردەوەیان لە خۆیان نیشان داوە.
لەلایەکی دیکەوە هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری هەمەدان کاتژمێر ٤ی شەوی پێنجشەممە رێکەوتی ١٦ی جۆزەردان تەرمی \"نیکمەرد تاهیری\"یان بردبووە بەر دەرکەی ماڵەکەی و هەڕەشەیان لە بنەماڵەی ناوبراو کربدوو کە دەبێ لەو پەڕی بێ دەنگیدا تەرمی رۆڵەکەیان ئەسپەردەی خاک بکەن.
دوابەدوای ئەم رووداوانە کۆمەڵیک لە چالاکانی یارسانی بە بڵاوکردنەوەی بانگەوازێک داوایان لە خەڵکی کوردستان بەگشتی و خەلکی کرماشان بەتایبەتی کردووە، کاتژمێر ١٠ی سەرلە بەیانیی رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٩ی جۆزەردان لە بەر دەرکەی ئوستانداریی شاری کرماشان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی پێکبێنن.