چارەنووسی هاووڵاتییەکی کورد ناڕوونە

18:21 - 21 بانەمەڕ 2720

لە چارەنووسی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "زانیار نوورمحەممەدی"، خەڵکی گوندێکی شاری سنە، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، ڕۆژی دووشەممە ١٥ی بانەمەڕ، لە شوێنی کارەکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە لە ماوە دەسبەسەرکرانیدا، تەنیا جارێک لە ڕێگای تەلەفۆنەوە بنەماڵەکەی لە دەسبەسەرکرانی ئاگادار کردووەتەوە.

هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی بێئاکام بووە و لە هۆکاری دەسبەسەرکرانی هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

ناڕوونیی چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە کوردە، نیگەرانیی بنەماڵەکەی لێکەوتووەتەوە.