چارەنووسی هاووڵاتییەکی کورد لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران ناڕوونە

12:46 - 10 بانەمەڕ 2720

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەد ئیبراهیم ‌زادە" خەڵکی گوندی "خورینجـ"ـی شاری پیرانشار، ماوەی دوو مانگە لە گرتنگەکانی سپای پاسداران لە شارەکانی نەغەدە و ورمێ چارەنووسی ناڕوونە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، ڕێکەوتی ١١ی ڕەشەمەی ساڵی ٩٨ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دسبەسەر کرا و بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە نەغەدە و دواتر بۆ گرتنگەی سپای ئەلمەهدیی ورمێ ڕاگوێزرابوو.

ئەو هاووڵاتییە کوردە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە چاوپێکەوتن لەگەڵ  بنەماڵەکەی و دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری بووە.

‌هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو هاووڵاتییە کوردەیان بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران" دەسبەسەر کردووە و لە کاتی دەسبەسەریدا دەستیان بەسەر هەندێک کەرەستەی کەسیی ناوبراودا گرتووە.