چارەنووسی هاووڵاتییەکی مەهابادی پاش دەسبەسەرکرانی ناڕوونە

13:17 - 26 گەلاوێژ 2722

چارەنووسی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ناسر ئەحمەدزادە" خەڵکی شاری مەهاباد، پاش دەسبەسەرکرانی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە، ناڕوونە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێئاکام ماوەتەوە و لە ماوەی دەسبەسەرکردنیدا، لە چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر، بێبەری کراوە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: ناسر ئەحمەدزادە، ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی گەلاوێژ، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار، ڕاگوێزراوە.

هەتا ئێستا هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی ‌وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە کوردە، بۆ کوردپا ڕوون نەبووەتەوە.