چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەردەشت ناڕوونە

11:18 - 24 گەلاوێژ 2721

چارەنووسی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "والا قازی‌زادە"، خەڵکی سەردەشت پاش دەسبەسەرکرانی ناڕوونە.

ئەو هاووڵاتییە سەرەتاکانی مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە ورمێ کراوە.

هەتا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی "والا قازی‌زادە"، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراو بێئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.