چارەنووسی ٢ هاووڵاتیی کورد ناڕوونە
17:33 - 29 بەفرانبار 2712
ئاژانسی کوردپا: لە چارەنووسی ٢ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی مەهاباد کە ماوەی چەند رۆژ پێش ئێستا لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون، هەواڵێک لەبەر دەستدا نیە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چەند رۆژ پێش ئێستا هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری مەهاباد چوونەتە گوندی ئیندرقاش و هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی کورد بەناوی \"رەحیم دەروێشی\" و هاوڕێ لەگەڵ کوڕەکەی خۆی \"دیاکۆ دەرێشی\" دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان راگواستوون.
کەسێک نزیک لەو بنەماڵەیە بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند، هێزە ئیتلاعاتییەکانی وێڕای پشکنینی ماڵی ئەو هاووڵاتییە، دەستیان بەسەر \"کەیس\"ی کامپیوتێر و کۆمەڵێک کەلوپەلی شەخسیی \"دیاکۆ دەروێشی\"دا گرتووە.
هەتا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ شوێن راگیران و چارەنووسی ئەو ٢ هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نیە.