چارەنووسی مامۆستایەکی کورد دوای تێپەڕوونی زیاتر له یەک مانگ ناڕوونه

13:14 - 22 سەرماوەز 2718
ئاژانسی کوردپا: ٣٢ ڕۆژ لە دەسبەسەرکانی مامۆستایەکی قوتابخانەی شاری دیواندەر تێپەڕ بوو و هەتا ئیستا چارەنووسی ناڕوونه.

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی سەرماوەز، ٣٢ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی \"ئومید شامحەممەدی\" مامۆستای کورد، خەڵکی شاری دیواندەر تێپەڕ دەبێت و چارەنووسی ناڕوونە.

شۆرای هاوئاهەنگیی دامەزراوە سێنفییەکانی فەرهەنگیانی ئێران دەسبەسەرکردنی ئەو مامۆستا کوردەی \"نایاسایی\" لە قەڵەم داوە و ڕایگەیاندووە: \"فەرهەنگیان نیگەرانی سڵامەتیی مامۆستایانی بەندکراون\".

ئەو مامۆستا کوردە ڕێکەوتی ٢١ی خەزەڵوەر یەک ڕۆژ دوای مانگرتنی مامۆستایان لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

ناوبراو دوای دەسبەسەرکرانی بۆ گرتنگەی قەرارگای سپای شارامفەری سنە ڕاگوێزرا.

ئومید شامحەممەدی، لە شاری دیواندەر خاوەنی کتێبفرۆشیی \"زانکۆ\"یه و بۆ چالاکترکردنی لقی ئەنجوومەنی سێنفی مامۆستایانی کوردستان لە دیواندەرە لەگەڵ چەند مامۆستای دیکە لە شاری سەقز دیدار و چاوپێكکەوتنی هەبووە.