چارەنووسی سێ هاووڵاتیی کورد ناڕوونە

20:45 - 24 گەلاوێژ 2719
ئاژانسی کوردپا: لە چارەنووسی سێ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی ناوچەی تەرگەوەڕ، پاش دەسبەسەرکردنیان لە لایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرەڕای تێپەڕبوونی ٣٧ ڕۆژ بە سەر دەسبەسەرکردنی سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی \"سابیر کەمانی، کامران کەمانی و کەیوان موکەڕەم\"، کوڕی \"جادر\"، خەڵکی گوندی \"ئەنبێـ\"ـی ناوچەی تەڕگەوەڕی ورمێ، هەتا ئێستا چارەنووسیان ناڕوونە.

ڕۆژی دووشەممە، ١٧ی پووشپەڕ، هێزەکانی سپای پاسداران هێرشیان کردە سەر گوندی ئەنبێ و ئەو سێ هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کردبوو.

سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکانیان، ئیتلاعاتی سپای پاسداران، لە دانی هەر جۆرە زانیارییەک بەو بنەماڵانەیە، خۆی دەبوێرێت.

لە ماوەی ساڵانی ٩٥ و ٩٦دا، \"کەیوان موکەڕەم\" و سابیر کەمانی\"، بە تۆمەتی \"هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران\"، هەر کامەیان زیاتر لە ساڵێک لە زیندانی ورمێدا زیندانی کرابوون.