چارەنووسی زیندانییەكی كورد لە كامیاران ناڕوونە
14:34 - 8 خەزەڵوەر 2711
كوردپا: هاووڵاتیی كورد، مەنسوور زەردوویی كە مانگی خەرمانان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەكانەوە دەستەبەسەر كراوە، چارەنووسی ناڕوونە.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە كامیاران، مەنسوور زەردوویی رێكەوتی 6ی خەرمانانی 1390ی هەتاوی هاوڕێ لەگەڵ حوسێن یووسفی لە گوندی \"ئەڵك\"ی كامیاران بە تاوانی هاوكاری لەگەڵ حیزبێكی ئۆپۆزیسیۆنی دژبەری حكوومەتی ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر و رەوانەی زیندان كراون و هەتا ئێستا چارەنووسی مەنسور زەردوویی روون نیە.
حوسێن یووسفی لە دادگای سەرەتاییدا بە یەك ساڵ و یەك مانگ زیندانی مەحكوم كرابوو كە دواتر حوكمی 5 ساڵ هەڵپەسێرانیشی پێدراوە.
حوسێن یووسفی پاش دانی ئەو حوكمە بە دانانی وەسیقە هاتۆتە مەرەخەسی.
لە ماوەی چوار مانگی رابردوودا لە ناوچە كوردنشینەكان سەرجەم بۆ 47 هاووڵاتیی كورد 195 ساڵ و 4 مانگ زیندانی تەعزیری و 12 ساڵ حوكمی هەڵپەسێران لەلایەن دادگاكانی حكومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەر كراوە.
ئەم ئامارە بەپێی ئامارە بڵاو كراوەكانی ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رادەگەیەنرێ و لەوانەیە رێژەی راستەقینەی حوكمەكان لەمەش زیاتر بێت.