چارەنووسی دوو مێرمنداڵی دەسبەسەرکراوی مەریوانی ناڕوونە

09:44 - 27 رێبەندان 2719

دوو مێرمنداڵی مەریوانی بە ناوەکانی "حەمید ئەژدەری" کوری "مەحموود" و "ئوسامە بامداد" کوڕی "ئاران" خەڵکی گوندی "نێـ"ـی مەریوان، سەرەڕای تێپەڕینی حەوتوویەک لە دەسبەسەرکرانیان، چارەنووسیان ناڕوونە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو مێرمنداڵە تەمەن ١٦ ساڵە، پاش دەسبەسەر کرانیان بۆ شاری سنە، ڕاگوێزران.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: "سەرەڕای ناڕوونیی شوێنی ڕاگیرانی ئەو دوو مێرمنداڵە کوردە و بەدواچوونی بنەماڵەکانیان بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسیان، هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا، نییە.

ئێوارەی ڕۆژی شەممە ١٩ی ڕێبەندان، ئەو دوو مێرمنداڵە کوردە، بە بێ بەڵگەی یاسایی لە یانەیەکی وەرزشی لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران و ئازار و ئەشکەنجە دران.