چارەسەریی کێشەی بوومەلەرزەلێدراوەکان، هاووڵاتییانی سەوڵاوایشی گرتەوە

16:28 - 29 خەرمانان 2718
ئاژانسی کوردپا: پاش ١٠ مانگ تێپەڕین بە سەر هاتنی بوومەلەرز لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، هاووڵاتییانی گوندی پایگەلان سەر بە شاری سەوڵاوا، داواکارییەکانیان لە بونیادی خانووبەر جێبەجێ نەکراوە.

٣٢ بنەماڵەی بوومەلەرزلێدراوی خەڵکی گوندی \"پایگەلان\"، بە هۆی کەمتەرخەمی و ئاورلێنەدانەوەی بەرپرسانی حکوومەتی بۆ دابینکردنی وامی خانووبەرە، ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

بە هاتنی بوومەلەرزە لە ساڵی ڕابردوو، ٣٢ خانووبەری هاووڵاتییانی گوندی پایگەلان زیانیان بەرکەوت و لەو پەیوەندییەدا، هاووڵاتییانی دانیشتووی ئەو گوندە، داوای وامی خانووبەریان لە بونیادی مەسکەنی شاری سەوڵاوا کردووە، کە هەتا ئێستا داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکراوە.

ساڵی ڕابردوودا، بە هۆی هاتنی بوومەلەرزە لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بەتایبەتی پارێزگای کرماشان، زەرە و زیانێکی زۆر بەر هاووڵاتییان کەوت و لەو پەیوەندییەدا، نزیک بە ٦٠٠ هاووڵاتیی کورد گیانیان لە دەست دا و هەروەها زیاتر لە ٧٠٠٠ هەزار هاووڵاتیش بریندار بوون.