چاره‌نووسی سه‌رنووسه‌ری حه‌وتوونامه‌ی \"نێدای جامعهی كرماشان\" ناڕوونه
15:24 - 2 سەرماوەز 2715
ئاژانسی كوردپا: سه‌رنووسه‌ری حه‌توونامه‌ی \"نێدای جامعی كرماشان\" پاش بانگهێشت كردن بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌م شاره، بێسه‌روشوێنه.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ئاژانسی هه‌واڵی كوردپا، له چاره‌نووسی فه‌رهاد جه‌هان به‌یگی سه‌رنووسه‌ری حه‌وتوونامه‌ی \"نێدای جامعی كرماشان\" پاش بانگهێشت كردنی بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات زانیارییه‌كی ئه‌وتۆ له‌به‌رده‌ستدا نییه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌مباره‌وه به هه‌واڵنێری كوردپای له كرماشان ڕایگه‌یاند: ناوبراو ٩ ڕۆژ پێش ئێستا بانگ كراوه بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات و لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه.
به وته‌ی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه، ڕۆژێك پاش بانگهێشتی فه‌رهاد جه‌هان به‌یگی بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات، هێزه ئه‌منییه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر شوێنی كاری ناوبراو و هه‌ندێك له كه‌ل و په‌له تاكه‌كه‌سییه‌كانی ناوبراویان بۆ وێنه كۆمپیۆتێرهكهیان له‌گه‌ڵ خۆ بردووه.
پاش بانگهێشت كردنی فه‌رهاد جه‌هان به‌یگی بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات، ناوبراو بێسه‌روشوێنه و له چاره‌نووسی ئه‌و هیچ زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه.
بنه‌ماڵه‌ی جه‌هان به‌یگی ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ری هه‌یه كوڕه‌كه‌مان له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌سبه‌سه‌ر كرابێ و ئیداره‌ی ئیتلاعات به به‌رپرسیاری چاره‌نووسی كوڕه‌كه‌یان ده‌زانن.
تا كاتی بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه، چاره‌نووسی سه‌رنووسه‌ری حه‌توونامه‌ی \"نێدای جامعهی كرماشان\" ناڕوون و نادیاره.