پەیکەری شەریف باجوەر لە گوندی \"ئینگیجە\"ی مەریوان دەستی بە سەر داگیرا
14:30 - 29 رەزبەر 2718
ئاژانسی کوردپا: ناوەندە ئیتلاعاتییەکان، پێشیان بە دانانی پەیکەری شەریف باجوەر لە یەکێک لە گوندەکانی شاری مەریواندا گرت.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی هەینی ٢٨ی ڕەزبەر، هێزە ئیتلاعاتییەکان لە شاری مەریوان دەستیان بە سەر پەیکەری شەریف باجوەر لە گوندی \"ئێنگیجە\"ی ئەم شارەدا گرت و لەگەڵ خۆیان بردیان.
یەکێک لە دانیشتووانی گوندی \"ئێنگیجە\" بە هەواڵنێری کوردپا لە شاری مەریوانی وتووە: دێهیار و شۆرای گوندی ئێنگیجە بە شێوەی فەرمی داخوازی دانانی پەیکەری شەریف باجوەریان لەو گوندە کردبوو، کە لەگەڵ گوشار و هەڕەشەی ناوەندە ئیتلاعاتییەکان بە تایبەتی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان و ئیتلاعاتی سپا بەڕەروو بوونەتەوە.
ناوبراو هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: پێش لە وڵامدانەوەی دێهیار و شۆرای گوندی ئێنگیجە، هێزە ئیتلاعاتییەکان دەستیان بەسەر پەیکەری باجوەر داگرتبوو.
ڕۆژی یەکشەممە ٨ی ڕەزبەر، هونەرمەندێکی پەیکەرتاش بە ناوی \"عەدنان قادری\" خەڵكی گوندی \"ئێنگیجە\" بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان کرا.
ڕۆژی شەممە ٣ی خەرمانان، چوار چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی شاری مەریوان، بە ناوەکانی \"شەریف باجوەر، ئومید کۆنەپۆشی، ڕەحمەت حەکیمینیا و محەممەد پەژوهی\" لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی دەوروبەری ئەم شارە گیانیان لەدەست دا.