پەیکەری شێرە ژنانی کۆبانی لە شاری سنە دروست کرا

17:48 - 28 خەزەڵوەر 2714
ئاژانسی کوردپا: هادی زیائەدینی، هونەرمەندی کورد، پەیکەرێکی وەکوو سەمبولی خۆراگریی ژنانی کورد لە کۆبانی بە دژی چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی، خولقاند.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هادی زیائەدینی پەیکەرتاشی ناسراوی کورد لە شاری سنە، پەیکەرەی شێرێک و ژنێکی بە جلوبەرگی کوردییەوە دروست کردووە.

ئەو هونەرمەندە کوردە، ئەو پەیکەرە ناوی شێرە ژنانی لەسەر ئەو پەیکەرەیە داناوە، کە وەکوو نوێترین بەرهەمی خۆی ئامادەی کردووە.

هەتا ئێستا شوێنێک بۆ دانانی پەیکەرەی \"شێرە ژنانی کۆبانی\" رانەگەیەندراوە.

\"23225.jpg\"
هادی زیائەدینی پەیکەرتاشی کورد
لە دوای هێرشی چەکدارانی خەلافەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش بۆ سەر شاری کۆبانی لە کوردستانی سووریا، ژنان و کچانی کورد لەو شارە ئەوپەڕی خۆڕاگرییان نواند و سەرنجی زۆربەی میدیاکانی جیهانیان بۆلای خۆیان راکێشا.

ژنانی کورد لە شاری کۆبانی لە وەکوو پاڵەوان و هێمای خۆراگری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا باسیان لێ دەکرێ و هەتا ئێستا دەیان کچ و ژنی کورد بەدەستی چەکدارانی داعش کوژراون و سەربڕدراون.

هادی زیائەدینی ساڵی ١٣٣٥ی هەتاوی لە شاری سنە لەدایک بووە و ساڵی ١٣٥٦ چۆتە پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی تاران و چەندین بنکەی ئەکادیمیی هونەری نیگار کێشی، پەیکەرتاشیی لە ئوستانی کوردستان دامەزراندووە.

ئەو پەیکلەرتاشە کوردە، کە هەتا ئێستا دەیان پەیکەرەی کەسایەتیی کوردی دروست کردووە، ساڵی رابردوو، پاش دوو ساڵ کاری لێکۆڵینەوەی زانستی، پلەی دوکتورای نایابی پێشکەش کرا.
\"23227.jpg\"