پەیوەندیی جینسی هۆکاری بەرزبوونەوەی نەخۆشینی ئیدز لە ئێران

15:57 - 6 بانەمەڕ 2716
ئاژانسی کوردپا: نەخۆشینی ئیدز لە ئێران لە حاڵی پەرەسەندندایە و پرۆسەی گواستنەوەی ئەو نەخۆشییە لە ڕێگای دەرزی لێدانەوە بۆ پەیوەندیی جینسی گوڕدراوە.

هەواڵدەریی ئیلنا لە زاری بەرپرسی ئیدارەی ئیدز و نەخۆشییە ئاوێتەکانی وەزارەتی بێهداشت بڵاوی کردەوە، حاڵەتەکانی بڵاوبوونەوەی اج،ای،وی. لە خەڵکی ئاسایی‏دا، بە گشتی لە ژێر ١% دایە، بەڵام لە نێو کەسانی توشبوو بە مادەی سڕکەر، نزیکەی ١٣/٨ % دایە.

پەروین ئەفسەر کازروونی بە ئاماژە کردن بەوەیکە لە ساڵانی ڕابردوودا پرۆسەی گواستنەوە لە ڕێگای پەیوەندیی جینسی بەرزبوونەوەیی بە خۆیەوە بینیوە، ڕایگەیاند: لە گرووپی گیرۆدەبووەکان بە مادەی سڕکەر لە ڕێگای دەرزی لێدانەوە، بە هۆی دانانی بەرنامەگەلێکی بەربڵاو دابەزینی بە خۆوە بینیوە، بەڵام لە ڕێگای پەیوەندیی جینسی لە حاڵی بەرزبوونەوەدایە.

بەرپرسی ئیدارەی ئیدزی وەزارەتی بێهداشت ئەوەشی خستە ڕوو کە لە کۆی گشتیی توشبووان بە نەخۆشینی ئیدز، پیاوان ٨٥% و ژنانیش‏ ١٥% پێکدێنن، بەڵام بە پێی ئاماری توشبوونی ژنان بەو نەخۆشییە لەم ساڵانەی دواییدا ڕووی لە بەرز بوونەوە کردووە.

ئەو بەرپرسە ئەوەشی زیاد کرد کە: ئەگەر ژنێک تووشی نەخۆشینی ئیدز بووە و منداڵ بوونەکەشی سروشتی بێت و شیر بە منداڵەکەی بدات، ئەگەری توشبوونی ئەو منداڵە بە نەخۆشینی ئیدز لە ٣٠هەتا ٤٠% دایە.

بە وتەی ئەو بەرپرسەی بێهداشت، پرۆسەی توشبوون بە نەخۆشینی ئیدز لە وڵاتانی جیهان ڕووی لە دابەزین دایە، بەڵام لە وڵاتانی ئاسیای نێوەڕاست لە حاڵی بەرزبوونەوەدایە.

بەرپرسی ئیدارەی ئیدز و نەخۆشییە سێکسییەکانی وەزارەتی بێهداشت، بە ئاماژە بە ئاماری ٣٠ هەزار و ٧٢٧ کەسی توشبوو بە ئیداز لە ئێران، ڕایگەیاند: نزیکەی ٧٠٠ منداڵی تەمەن ژیر ١٥ ساڵی توشبوو بە ئیدز، لە ئێراندا بوونی هەیە.

کارناسان و پسپۆڕانی نەخۆشییە درمییەکان، بەپێی ڕێساکانی ڕێکخراوی بێهداشتی جیهانی، لەو باوەڕدان، کە زیاتر لە ٧٠ هەزار کەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی ئیدز بوون، کە هەتا ئێستا تەنیا ١٦ هەزار و ٩٠ کەسیان دەرکەوتوون، ئەوانی دیکە لە نەخۆشییەکەی خۆیان ئاگادار نین.

لە هۆکارەکانی توشبوون بە نەخۆشینی ئیدز؛
٦٩% لە ڕێگای دەرزی لێدانی هاوبەشی گیرۆدە بووان بە مادەی سڕکەر
١٣% لە ڕێگای پەیوەندیی جینسی.

١١%لە ڕێگای خوێن و بەرهەم هێنە گۆشتییەکان.

١% لە ڕێگای گواستنەوە لە دایکەوە و بۆ منداڵە