پیرانشار؛ دەسبەسەرکرانی سەرەڕوویانەی واحید بروومەند و ڕاگواستنی بۆ شوێنێکی نادیار
08:32 - 7 بانەمەڕ 2726
٦ی بانەمەڕی ١٤٠٥؛ لە درێژەی شەپۆلی دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییان بە ئامانجی زاڵکردنی کەشی سەرکوت و ئەمنییەتی بەسەر کۆمەڵگەدا، واحید بروومەند، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕۆژی شەممە ٥ی بانەمەڕی ١٤٠٥، واحید بروومەند بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
ئەم هاووڵاتییە خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.