ئاودانان؛ ٣ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی سەرەڕوویانە و ڕاگواستنی بێهروز هیمەتی، کارمەندی نەخۆشخانه بۆ بەندیخانەی ماپارە
09:16 - 7 بانەمەڕ 2726
٥ی بانەمەڕی ۱۴۰۵؛ لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، کارمەندێکی نەخۆشخانەی ئاودانان بە ناوی «بێهروز هیمەتی» بەشێوە سەرەڕوویانە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ بەندیخانەی ماپارە ڕاگوێزراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بێهروز هیمەتی، هاووڵاتی تەمەن ٤٢ ساڵەی خەڵکی ئاودانان و کارمەندی نەخۆشخانەی ئەم شارە، ڕۆژی چوارشەممە ٢ی بانەمەڕی ١٤٠٥ بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەرکرا و دواتر بۆ بەندیخانەی ماپارە ڕاگوێزرا.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە و ئەم هاووڵاتییە لەماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە مافی دەسپێڕاگەیشتن به پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە بێبەری بووە.