پەیامی کەبوودوەند بەبۆنەی ٢ی رێبەندان، ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان
13:16 - 1 رێبەندان 2713
ئاژانسی کوردپا: محەممەد سەدیق کەبوودوەند بەرپرسی زیندانی کراوی رێکخراوی بەرگریی لەمافی مرۆڤی کوردستان پەیامێکی بە بۆنەی ٦٨ـەمین ساڵڤەگەڕی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لەسەر دەستی پێشەوا قازی محەممەد لەشاری مەهاباد، بڵاو کردەوە.
لەبەشێکی پەیامەکەدا هاتووە، بناخەی کۆماری کوردستان لە چوارچێوەی ئێران و لەسەر بنەمای دێمۆکراتیک، فرەلایەنی، ئاشتی و مافی مرۆڤەکان بونیاد نرابوو و ئامانج و بەرنامەکانی لەو سەردەمەدا لەسەر بنەمای مرۆڤایەتی بوو.
نوسخەیەک لەو پەیامە بەئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا گەیشتووە و دەقەکەی بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
پشتیوانی لەمافی خودموختاری و سیستەمی فیدراڵی بکەن
ساڵڕۆژی ٢ی رێبەندان، رۆژی خودموختاریی کوردستان لەخەڵکی پیرۆز بایی دەکەم، ئێمە رێز لە \"قازی محەممەد\"ی نەمر و هاوڕێکانی بەمەبەستی راگەیاندنی خودموختاری کوردستان لە ٢٢ی ژانویەی ساڵی ١٩٤٦ دەگرین و ئەو هەوڵانەیان لەپێناو بەشداری پێکردنی خەڵک لەمافی چارەنووسی خۆیان لەچوارچێوەی ئێرانێکی دێمۆکراتیکدا و هەروەها خەباتی ئەو کەسانەی کە لەپێناو ئازادی و سەربەستی خەڵکی کوردا کراوە و دەستیان لەگیان و ماڵی خۆیان هەڵگرتووە بە شتێکی پیرۆز دەزانین و جێگەی بایەخن.
دەوڵەتی خودموختاری کوردستان ٦٨ساڵ لەمەوبەر، سەرەڕای ئەوەی بەشە سەرەکییەکان و باشووری کوردستانی لەژێر دەسەڵاتیدا نەبوو، و تەنیا ١١ مانگی خایاند، بەڵام بناخەکەی لە چوارچێوەی ئێران و لەسەر بنەمای دێمۆکراتیک، کۆماریی، فرەلایەنی، ئاشتی و مافی مرۆڤەکان بونیاد نرابوو. ئامانج و بەرنامەکانی لەو سەردەمەدا و بەر لە پەسند کرانی جاڕنامەی جیهانی مافی مرۆڤ لەسەر بنەمای مرۆڤایەتی و دێمۆکراتیکدا بوو، هەر بەو هۆیەوە ئێمە ئەمڕۆکە دووی رێبەندان وەکوو نوقتە گۆڕانێک چاو لێدەکەین و لەخەباتی مەدەنی و سیاسیی خەڵکی کوردا بە تێڕاونینێکی ئاشتیخوازانەو و لەسەر ئەساسی رێزگرتن و پێدانی مافەکانی قەوم و نەتەوەکان لێیدەڕوانین و رێزی بۆ دادەنێن.
لەو رۆژە مێژووییەدا پشتیوانی خۆم لە داوا بەرحەقەکانی خەڵکی کورد بۆ بەدەستهێنانی خودموختاری و سیستەمی فیدراڵی و ئازادی و هەروەها سەرجەم ئەو مرۆڤانەی کە لەپێناو ئازادیدا بۆ رزگار بوون لە چنگ زوڵم و نادادپەروەریدا و گەیشتن بە دێمۆکراسی، دادپەروەری کۆمەڵایەتیی و مافی مرۆڤ لەحاڵی خەبات دان دەردەبڕم و دڵنیام کە خەڵکی کورد و هەموو ئەو کەسانەی کە لەژێر هەڕەشە و چەوساندنەوە دان و لەمافە سەرەتاییەکانیان بێبەری کراون، بەپشت بەستن بە یەکتر و یەکیەتیی ئاگاهانەی خۆیان، لە زوڵم و بێمافی رزگاریان دەبێت و بە ماف و ئازادییەکانیان و هەروەها دیاری کردنی چارەنووسیان دەگەن.
تاران، زیندانی ئێڤین
محەممەد سەدیق کەبوودوەند
سەرۆکی دەستبەسەرکراوی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان