پەیامی ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی کوردپا بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی کوردپا بەبۆنەی جەژنی نەورۆز پەیامێکی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
نه‌ورۆزتان پیرۆز بێ
نه‌ورۆزی ١٤٠٠ی هه‌تاوی گه‌یشت و وڵاتی ئێران پێ ده‌نێته نێو سه‌ده‌یه‌کی دیکه‌وه. له کاتێکدا که ئه‌م وڵاته هێشتا له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکوومهتێکدایه که به‌رده‌وام مرۆڤ و که‌رامه‌تی پێشێل ده‌کا و له ئاستی نێو نه‌ته‌وه‌ییدا له ڕیزی ده وڵاتی به‌ناوبانگ بۆ پێشێلکاریی مافی مرۆڤ و زیندانیکردنی رۆژنامه‌نووسان و داخستن و بنپێکردنی ئازادی و سه‌رکوتی گرووپ و نه‌ته‌وه‌کانی نێو وڵات‌دا ناسراوه.
له دوایین ساڵی ئه‌م سه‌ده‌یه‌ی هه‌تاویدا واته ١٣٩٩، حکوومه‌تی تاران سه‌رکوتی ئازادییه‌کانی توندتر کرده‌وه و به‌تایبه‌تی له‌نێو که‌مینه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیه‌کاندا پێشێلکاریی توندتر له ساڵانی ڕابردوو ئه‌نجام دا و له‌م زستانه‌دا هه‌م ژماره‌یه‌کی زۆری له خەڵکی به‌لووچستان به‌ره‌وڕووی مه‌رگ کرده‌وه و هه‌م له کوردستاندا شه‌پۆلی ده‌سبه‌سه‌رکردنی وه‌ڕێ خست.
هاتنی ساڵی ١٤٠٠ی هه‌تاوی و ده‌سپێکی سه‌ده‌یه‌کی دیکه، ئاواتێکه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک و گرووپه جۆربه‌جۆره‌کان له ئێران‌دا به ئازادی بژین و چیدی شایه‌تی پێشێلکردنی مافی هیچ مرۆڤێک له ئێران‌دا نه‌بین.
ساڵی نوێی هه‌تاوی، جه‌ژنی نه‌ورۆز و نوێبوونه‌وه له هه‌موو ئێران و هه‌موو نه‌ته‌وه مافخوراوه‌کانی ئێران و به‌تایبه‌ت له نه‌ته‌وه‌ی کورد پیرۆز بێ.
پیرۆزبایی نه‌ورۆز به‌تایبه‌ت له هه‌موو ئه‌و زیندانییه سیاسیانه ده‌که‌ین که هێشتا له زیندانه‌کانی حکوومه‌تی ئێراندان و پیرۆزباییه‌کی تایبه‌تیش له هه‌موو چالاکانی بواری مافی مرۆڤ له ئێران و له کوردستان ده‌که‌ین.
به‌هیوای ساڵێک که هه‌م چالاکییه‌کان پڕبارتر بن و هه‌م ڕاده‌ی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ له ئێران بگاته ئاستێکی زۆر نزمتر له ساڵانی ڕابردوو.
نه‌ورۆزتان پیرۆز
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی
ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی کوردپا