پەیامی ڕۆژنامەوانی بەندكراو بۆ بنەماڵەكەی: ئیتر چاوەڕێی من مەبن
20:32 - 10 رەشەمه 2716
ئاژانسی كوردپا: تاهیرە ڕیاحی، ڕۆژنامەوانی بەندكراو لە گرتووخانەی ئێڤینی تاران، لە پێوەندییەكی تەلەفۆنیی كورت لەگەڵ بنەماڵەكەیدا پێی ڕاگەیاندوون: ئیتر چاوەڕێی من مەبن\".
بە گوێرەی هەواڵی كەمپەینی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤ لە ئێراندا، سەرچاوەیەكی ئاگادار لە بارودۆخی تاهیرە ڕیاحی، ڕۆژنامەوان و سەرنووسەری سرویسی كۆمەڵایەتیی هەواڵدەریی \"بۆڕنا\" كە لە ڕێكەوتی ٧ی بەفرانباری ١٣٩٥دا دەستبەسەر كراوە، وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لە بارودۆخی ناوبراو بەم كەمپەینەی وتووە: \"تاهیرە ماوەی ١٠ ڕۆژ لەمەوپێش لە پێوەندییەكی كورتی چەند چركەیی لەگەڵ بنەماڵەكەیدا بە گریانەوە پێی وتوون: \"ئیتر چاوەڕێی من مەبن. بەڵام لەو كاتەوە ئیتر هیچ هەواڵێك لە ناوبراو لە بەردەستدا نیە. بە داخەوە ڕێگەی سەردانكردن یان پێوەندیی تەلەفۆنیش نادرێت و تەنانەت پارێزەرەكەشی نەیتوانیوە هەواڵێك لە بارودۆخی بگرێت\".
تاهیرە ڕیاحی لە دەفتەری هەواڵدەریی بۆڕنا لە لایەن هێزەكانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر كراوە و لە كاتی دەستبەسەركرانیدا تۆمەتەكەی \"پڕوپاگەندە دژ بە نیزام\" ڕاگەیەندراوە.
ئەو سەرچاوە ئاگادارە هەروەها ڕایگەیاندووە: \"بنەماڵەی تاهیرە ڕیاحی هیچ هەواڵێكیان لە ناوبراو نیە، نازانن بارودۆخی جەستەیی چۆنە، تەنیا دەزانن كە باری دەروونیی باش نیە. بە بیانووی ئەوەی كە بەندكراو لە كاتی لێپرسینەوەدا نابێ سەردانی بكرێت، ڕێگەی سەردانكردنیان پێ نادرێت... بنەماڵەكەی نازانن كە تۆمەتەكەی تاهیرە بە چ واتایەكە، كەی دۆسیەكەی دەنێردرێتە دادگا و لە بەر چی لێپرسینەوە لە ناوبراو كۆتایی نایەت\".
سەرچاوەكە هەروەها وێڕای دەربڕینی ئەوەی كە: \"بنەماڵەی تاهیرە هەموو ڕۆژێك بەدواداچوون بۆ ئەو كەیسە دەكەن و دەیانهەوێ ئەگەر ئەو ئازاد نەكرێت، ئەوانیش دەستبەسەر بكەن\"، بە كەمپەینەكەی وتووە: \"لە كاتی دەستبەسەركرانی تاهیرەوە بە بنەماڵەكەی وتراوە دوو تا سێ ڕۆژی دیكە ئازاد دەكرێت، بەڵام ئەوە بۆ دوو مانگ دەچێت كە دەستبەسەر كراوە\".
ماوەیەك لەمەوپێش هەواڵی \"برینداربوونی چاوی چەپی ئەو ڕۆژنامەوانە لە كاتی لێپرسینەوەدا لە گرتووخانەی ئێڤین\" لە ڕاگەیەنەكاندا بڵاو بووەوە.