پەیامی پیرۆزبایی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا بۆ ساڵی نوێی ٢٧٢٠ی کوردی

16:41 - 29 رەشەمه 2719

ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا لە بەرەبەری جێژنی نەورۆز و ساڵی نوێی ٢٧٢٠ی کوردی، پیرۆزبایی لە سەرجەم هاووڵاتییانی کوردستان دەکات.

ئاژانسی کوردپا، وێڕای پیرۆزبایی ساڵی نوێ و نەورۆز، لە کۆتاییهاتنی ساڵێکی پڕ لە پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە ئێران و بەتایبەت لە کوردستان، هیواخوازە کۆتایی بە هەر چەشنە پێشێکارییەکی مافی مرۆیی لە کوردستان و ئێران بێت.

ئاژانسی کوردپا، لە ساڵی نوێی کوردیدا، ئاواتخوازە ساڵی ٩٩ دوور لە هەر چەشنە پێشێلکارییەکی مافی مرۆڤی و گەیشتنی گەلی کورد بە مافە ڕەوا و بەرحەقەکانی بێت.

ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

نەورۆزی ٢٧٢٠ی کوردی