پەیامی هاوخەمی چوار زیندانی سیاسی لە زیندانی رەجایی شاری کەرەج بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزە
15:02 - 28 خەزەڵوەر 2717
ئاژانسی کوردپا: چوار زیندانیی سیاسی زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج پەیامێکیان سەبارەت بە بوومەلەرزەکەی پارێزگای کرماشان بڵاوکردەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رەزا شەهابی، ئارەش سادقی، سەعید شێرزاد و زانیار مورادی چوار زیندانیی سیاسی لە گرتووخانەی ڕەجایی شاری کەرەج لە پەیامێکدا هاوخەمیان لەگەڵ بوومەلەرزە لێدراوەکانی کرماشان دەربڕی.
لەو پەیامەدا هاتووە: ئێمە زیندانیانی سیاسی گەوهەر دەشتی شاری کەرەج کە بە نیشانەی نارەزایەتی لە ناکارامەیی و بێ کیفایەتییەکانی بەرپرسان و دەسەڵاتداران و هەڵاواردنەکانی دەسەڵات زیندانی کراوین، وەکوو کوڕی ئەم خەڵکە زەحمەتکێشە، وێڕای هاودەردی لەگەڵ بنەماڵەی گیان لە دەستداوەکان و بەرکەوتووان و ئاوارەبووەکان، داوا لە تەواوی ڕێکخراوەکانی کرێکاری، مامۆستایان، خوێندکاران، پەرستاران و چالاکانی کۆمەڵایەتی ئازادیخواز و یەکسانخوازەکان دەکەین یارمەتیدەری، بەرکەوتووانی بوومەلەرزەکەی پارێزگای کرماشان بن.
کوژران و بریندار بوونی ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی بەرکەوتووی بوومەلەرزە لە خانووبەری تازە دروستکراوی مێهر شایەتی بێ لیاقەتیی و بێ کیفایەتی ئەو بەرپرسانەیە کە هیچ گرینگی بە ژیان و ماڵ و خەڵکی بێتاوانیان نەداوە، کە ئەمەش دەبێتە هۆی ڕووداوێکی سروشتی لەم چەشنە و کارەساتێکی مرۆیی و ماڵوێرانکەر ڕوو بدات.
دەقی تەواوی پەیامی هاوخەمیی ئەو چوار زیندانییە سیاسیە لە بەشی فارسی دایە.