پەیامی قوربانیانی کیمیابارانی نۆدشە: شەر تەواو بوو بەڵام هێشتا زامی سەردەشت و نۆدشە ساڕێژ نەبووە
20:58 - 7 پووشپەڕ 2715
ئاژانسی کوردپا: بە بۆنەی ٢٨ـەمین ساڵوەگەڕی کیمیابارانی شاری سەردەشت، بەرکەوتوانی کیمیابارانی نۆدشە پەیامێکیان روو بە قوربانیانی کیمیابارانی شاری سەردەشت بڵاو کردەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بەرکەوتوانی کیمیابارانی نۆدشە بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک، هاوخەمیی خۆیان لەگەڵ بنەماڵەی قوربانیانی کیمیابارانی شاری سەردەشت راگەیاند.
لەو پەیامەی قوربانیانی کیمیابارانی شاری نۆدشەدا هاتووە کە تەواوی ئەو کەس و لایەنانەی کە لە کیمیابارانی ساڵی ١٣٦٦ی هەتاوی شاری سەردەشت و نۆدشە دەستیان هەبووە مەحکووم دەکەین.
دەقی تەواوی ئەم پەیامە، کە وێنەیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا نێردراوە بەم چەشنەیە:
٧ی پووشپەڕی ١٣٩٤ی هەتاوی، ٢٨ ساڵ بە سەر کیمیابارانی شاری سەردەشت تێپەر دەبێت، جینۆسایدی سەردەشت، هەڵەبجە و نۆدشە درێژەی پرۆسەی کۆمەڵکوژی کوردەکانە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پرۆسەیەک کە لە زهنیەتی کوردکوژی و دیکتاتوری و ملهۆڕیەوە سەرچاوەی گرتووە، شەڕ تەواو بوو بەڵام زامەکانی خەڵکی سەردەشت و نۆدشە هێشتا هەرنوێیە و ساڕێژ نەبوونەتەوە.
ئێمە خەڵکی خۆڕاگری نۆدشە وێڕای وەبیر هێنانەوەی بیرەوەری تەواوی شەهیدان و کەمئەندامانی کیمیابارانی شاری سەردەشت، هاوخەمی و هاودەردیی قووڵی خۆمان بۆ ئەو بەرێزانە و بنەماڵەکانیان رادەگەینین.
ئەوەیکە سەدام حوسین لەگەڵ هاووڵاتیان و هاونیشتمانیانی ئێمەی کورد کردی بە هێچ شێوەیەک قەرەبوو ناکرێتەوە، هەر بەو بۆنەوە هەموو ئینسانە ئازادیخوازەکان چاوەڕوانن کە پشتیوانانی سەدام حەسین و ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە سزا بدرێن و پەروەندەی بەرکەوتوانی کیمیاباران نەبەسترێت. خەڵکی ئازارچێشتووی نۆدشە تەواوی ئەو لایەن و کەسانەی کە لە کیمیابارانی ساڵی ١٣٦٦ی هەتاوی لە شارەکانی سەردەشت و نۆدشەدا دەستیان هەبووە مەحکوم دەکەن.
بە چاوخشاندنێک بە بارودۆخی ئێستا، ئەوەمان بو روون دەبێتەوە کە پێشێلکردنی ماف و ئازادییە سەرەکییەکانی مرۆڤ بە شێوەیەکی بەرفراوان و سیستماتیک درێژەی هەیە، وێڕای یادکردنەوەی کیمیابارانی شاری سەردەشت و مەحکووم کردنی ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە و پێشێلکرانی مافی مرۆڤ، خوازیاری دابینبوونی ماف و ئازادیە بنەڕەتییەکان لە تەواوی جیهان داین و دەمانهەوێت تەواوی دەوڵەتەکان لە بەرامبەر نەتەوەکانی خۆیان بەرپرسیار بن و مافەکانیان دابین بکەن و دەست لە سەرکوتی خەڵک هەڵبگرن.
ئێمەی قوربانیان و بەجێماوانی کیمیابارانی نۆدشە، پەیامی ئاشتی و یەکیەتی کێو بە کێو لە شاهۆ و داڵانیەوە بە خەڵکی لێقەوماوی شاری سەردەشت دەگەیەنین.