پەیامی دایکێک: زانیار و لقمان رۆڵەی کوردستانن

16:44 - 14 خاکەلێوه 2714
ئاژانسی کوردپا: دایکی زیندانییەکی سیاسیی کورد لە پەیامێکدا حوکمی زیندانی کرانی کوڕەکەی و زینداییە سیاسییەکانی دیکەی بە \"قین لە دڵی\" و \" تۆڵە ئەستاندنەوەی حکوومەتی ئیسلامی\" لە قەلەم دا.

ئامینە قادری، دایکی زانیار مورادی لە نامەیەکدا گوتوویەتی؛ \" کورەكەی ئێمە چ ئەووەیکە لە لەسێدارە دبدرێت و چ لە ئامێزی بنەماڵەدا بێت، داهاتوو هەر ئەوان دروستی دەکەن\".

ئەو داوای لە چالاکان و ناوەندەکانی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ کردووە، کە \"دەنگی دایکی زیندانیانی سیاسی\" بن و رێگە نەدەن منداڵەکانیان لەسێدارە بدرێن.
\"19145.jpg\"
زانیار و لوقمان مورادی لە زیندانی رەجایی شاری کەرەج لەدەستبەسەریدان
زانیار و لوقمان مورادی رێکەوتی ١٠ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٨٨ بە تۆمەتی کوشتنی کوڕی ئیمام جومعەی شاری مەریوان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر لەلایەن لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی تارانەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر سەڵەواتی بە تۆمەتی \"شەڕ لەگەڵ خودا\"حوکمی لەسێدارە درانیان لەبەر چاوی خەڵک بۆ بڕایەوە.

دەقی نامەی دایکی زانیار مورادی لەلایەن ئاژانسی کوردپاوە کراوەتە کوردی، کە لێرەدا بڵاو دەکرێتەوە:

پیرۆزبایی ساڵی نوی لە هەموو خەڵکی ئازیز، تێکڕای ئازادیخوازان، زیندانیانی سیاسی و بنەماڵەکانیان و هەروەها چالاکانی مافی مرۆڤ، ریکخراو و ناوەندەکانی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ و تێکڕای خەباتکارانی رێگەی ئازادی دەکەم. پێویستە سوپاس و پیزانینی خۆم ئاراستەی ئەو کەسانە بکەم، کەلە ماوەی ساڵی رابردوودا هەواڵی زیندانیانی سیاسی و بنەماڵەکانیان رووماڵ کردووە.

من دایکێکم و ناشکرێ هیچ دایکێک لە دیتنی رۆڵە و جگەرگۆشەکەی بێبەری بکرێت؛ هیچکات پێم خۆش نییە عادەت بە دووریی کوڕەکەم بگرم، پێنج ساڵ چاوەڕانیم کردووە هەتا چاوم بە زانیار بکەوێت.

کوڕەکەم بە ئازادی لەدایک بووە و دەمهەوێ ئازادیش بێت.

دەیان جار گوتوومە کە حوکمی زانیار و لوقمان ناعەداڵەتییە و نارێ جگە لە پلانێکی دژە ئینسانی هیچی ناوێکی دیکەی لەسەر دابندرێت. حوکمی لەسێدارەدانی رۆڵەکانم تەنیا لەسەر بنەمای رق لە دڵی و تۆڵە ئەستاندنەوەی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە بنەماڵەکەی ئێمە بووە و لە اماوەی ٥ ساڵی رابردوودا، چەندین جار باسی ئەوەم کردووە کە تۆمەتی زانیار و لوقمان هیچ بنەمایەکی نییە و بۆ سەلماندنی بێ تاوانیی زانیار و لوقمان شایەتحاڵیش شایەتیی داوە، بەڵام هیچ‌کاتێک بۆ تاوتوێ کردنی دۆسییەکەیان ئەو شایەتی دانە لەبەر چاو نەگیراوە. من و باوکی زانیار چاوەڕوانیی ئەوە دەکەم ئیمام جومعەی مەریوان، کە ئیدیعای ئیسلام دەکات راستییەکان بڵێت.

زانیاری کوڕمان هیچ تاوانێکی نییە و هەتا ئەو کاتەی زیندوو بین دیفاعی لێ دەکەین. لوقمانیش هە وەکوو کوڕی ئێمە وایە و ناتوانم لە هەستی دایکانەی خۆمی بێبەریی بکەم؛ زانیار و لقمان رۆڵەی کوردستانن.

کوڕەکانی ئێمە کەسیان نەکوشتووە و گیانی کەسیش ناستێنن، راهێنان و پەروەردە کردنی منداڵەکانمان لە خورد و خۆراک بۆ ئێمە گرینگ‌تر بووە، باشترین وانەی ئینسانی و مرۆیی کە ئازادیخوازی و چالاکیی ئینسانی بووە، فێربوونە.

دایکانی زیندانییە سیاسییەکان لە ئێران لە هەموو کەس باشتر دەزانن کە کوڕەکانیان هێچ تاوانێکیان ئەنجام نەداوەو تەنیا بەهۆی دەربڕین بیروباوەڕی خۆیان بۆ ماوەی دەیان ساڵ زیندانی دەکرێن. مەگەر جگە لەوەیە کە ئێمە رۆڵەکانمان بە خوێنی دڵ گەورە کردووە! هیچ دایكێک منداڵەکانی بۆ تاوانی و جینایەت پەروەردە ناکات؛ رۆڵەکانی ئێمەش تەنیا بە تاوانی ئازادیخوازی و جیابیری لە زیندانەکانی رژیمی ئیسلامی لە زیندان و ژێر ئەشکەنجە دان.

من دایکی زانیار مورادیم، کوڕەکەی من گیانی لە هیچ کەسێک نەستاندووە و دەبێ هەرچی زووتر لە زیندان ئازاد بکرێت. داوا لە چالاکان و ناوەندەکانی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ دەکەم، کە \"دەنگی دایکی زیندانییە سیاسی‌یەکان\" بن و رێگە نەدەن منداڵەکانمان لەسێدارە بدرێن.