پەیام منبەری بە دانانی بارمتە لە زیندانی سنە ئازاد کرا

11:39 - 11 بانەمەڕ 2722

ڕۆژی شەممە ١٠ی بانەمەڕ، پەیام منبەری، هاووڵاتی خەڵکی گوندی "نییەر" سەر بە سنە، پاش ١١١ ڕۆژی دەسبەسەری بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە بە دانانی بارمتە ٨٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی سنە ئازاد کراوە.

هێزە ئەمنییەتییەکان پەیام منبەریان بە "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران" تۆمەتبار کردووە.

ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی بەفرانبار ١٤٠٠، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ نیشاندانی بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییەیان دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگوێزرابوو.

ئەو هاووڵاتییە کوردە پاش کۆتایی ماوەی لێپرسینەوەکەی ڕەوانەی زیندانی سنە کرابوو.

هەروەها ڕۆژی شەممە ١١ی بانەمەڕ ١٤٠٠، ئەو هاووڵاتییە بە بێ نیشاندانی بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو و ڕۆژی شەممە ٦ی خەرمانان ١٤٠٠ بە دانانی بارمتە لە زیندانی سنە ئازاد کرابوو.