پەنیری ماوە بە سەر چوو بنەماڵەیەکی بانەی رەوانە نەخۆشخانە کرد

14:24 - 12 رێبەندان 2716
ئاژانسی کوردپا: بە هۆی خواردنی پەنیری خۆماڵی ماوە بەسەر چوو لە شاری بانە، بنەماڵەیەکی ١٢ کەسی رەوانەی نەخۆشخانە کرد.

هەواڵدەریی ئیرنا لە زاری بەرپرسی تۆڕی بێهداشتی و دەرمانی شاری بانەوە بڵاوی کردەوە، یەکێک لە ڕووداوە دەگمەنەکان کە لەم دوایانە لە شاری بانە ڕوویداوە، بەکار بردن و خواردنی پەنیری خۆماڵی ماوە بە سەر چوو بووە کە لەلایەن بنەماڵەیەکی ئەو شارەوە تووشی جۆرە نەخۆشینێک بە ناوی\"بۆتۆلیسم\" دەبن.

حامید مەنسووری ڕایگەیاند: پاش بەکار بردن و خواردنی ئەو پەنیرە لەلایەن ئەو بنەماڵەیەوە سێ کەسیان پاش چەند کاتژمێرێک چاک بوونەتەوە و حەوت کەسیان بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سنە کراون و دوو کەسی دیکە لە نەخۆشخانەی شاری بانە چارەسەریان بۆ کراوە.

بە وتەی ناوبراو، ئەو جۆرە نەخۆشینە لە ژینگە بەستراوەکان تەشەنە دەستێنێ، ڕایگەیاند: ٥٠گرەم لە ژەهری ئەو ڤایروسە دەتوانێ بە گشتی مرۆڤەکانی سەر عەرز لە ناو ببات.

ناوبراو هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، لە ماوەی ٢٧ ساڵی ڕابردوودا، لە شاری بانە ئەمە یەکەم پێشهاتی دگمەنە لەو شار ڕوو دەدات.

نەخۆشی بۆتۆلیسم\") به انگلیسی:Botulism ) جۆرە نەخۆشییەکی دەگمەنە کە بە شێوەیەکی زۆر مەترسیدار مرۆڤەکان دەکوژێت.

بۆتۆلیسم جۆرە نەخۆشینێکی ئیفلیج کەرە کە هۆکاری دروست بوونی ئەو نەخۆشییە، جۆرە ژەهرێکە کە لە لایەن ڤایرۆسی کلوستریدیوم وبوتولنیوم دروست دەبێت.

شاری سنووری بانە لە ٢٤٢کێلۆمێتری ڕۆژئاوای شاری سنە هەڵکەوتووە.