پەنابەرانی كوردی ئێرانی لە هەرێمی كوردستان خوازیاری چارەسەر كردنی كێشەكانیانن
19:17 - 13 رێبەندان 2711
كوردپا: بەشێك لە پەنابەرانی كوردستانی ئێران بە مەبەستی چارەسەریی كێشەكانیان سەردانی نووسینگەی پارلەمانی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیان لە سلێمانی كردووە.
حەسەن ئەحمەد نوێنەری پەنابەرانی كوردستانی ئێران لە هەڵەبجەی تازە بە ماڵپەڕی ئاوێنەی راگەیاندووە، زیاتر لە30 ساڵە لە هەرێمی كوردستان نیشتەجێن و لە بواری رەگەزنامە و مووچەوە كێشەیەكی زۆرمان هەیە.
حەسەن ئەحمەد ئەوەشی خستۆتەروو، \"كاتێك خوێندكارەكانمان خوێندنی ئامادەیی تەواو دەكەن، لە زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستاندا زۆر بە ئەستەم وەردەگیرێن\".
ئەندامانی نووسینگەی پارلەمانتارانی هەرێمی كوردستان لە سلێمانی بەلێنیان داوە كە داواكارییەكانیان بگەیەننە پارلەمانی كوردستان.
ماوەیەك لەمەوبەریش بەرپرسی گشتیی ئاسایشی هەولێر رایگەیاندبوو، كێشەیەكی زۆر بۆ پەنابەرانی كوردستانی ئێران لە هەرێمی كوردستان هەیە.
ئەو لێپرسراوە ئاشكراشی كردووە، لە ساڵی 2011 نزیك بە 140 ژنی كوردستانی ئێران بە هۆی كێشەی سیاسی و كۆمەڵایەتیی روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە.