پەردە لەسەر چاپی سێیەمی كتێبی "ئێڵی من ئیلام" لادرا

14:08 - 19 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: چاپی سێیەمی كتێبی \"ئێڵی من ئیلام\" بە ئامادەبووونی خودی نووسەر و كۆمەڵێكی بەرچاو لە مامۆستایانی زانستگا و شارەزایانی ئەدەب و مێژوو لە شاری ئیلام پەردەی لەسەر لادرا.

هەواڵدەریی كوردپرێس بڵاوی كردەوە، رۆژی شەممە رێكەوتی 18ی خەرمانان چاپی سێیەمی كتێبی \"ئێڵی من ئیلام\" لە نووسینی سەید محەممەد درەخشەندە نووسەر و توێژەری بە توانای ئیلام، پاش رەخنە و پێداچوونەوەیەكی ورد بە ئامادەبووونی نووسەر و خاوەن رایانی ئیلام، پەردەی لەسەر لادرا.

چاپی یەكەمی ئەم بەرهەمە لە مانگی بەفرانبار و چاپی دووەمیش لە مانگی رەشەمەی ساڵی 1390 لەلایەن وەشانگەی \"زانا\"وە چاپ و بڵاو كراوەتەوە.

سەید مەحەممەد درەخشەندە لەدایك بووی ساڵی 1334ی شاری ئیلام و بەهۆی ئۆگریی بە مێژوو، فەرهەنگ، شارستانیەت و سروشت و شوێنە گەشتیارییەكانی پارێزگای ئیلام و زۆربەی هەوڵ و چالاكییەكانی خۆی لەم بارەوە ئەنجام دەدات و ناوەرۆكی كتێبی \"ئێڵی من ئیلام\" لە چوارچێوەی مێژوو و فەرهەنگی ئیلام دایە.
\"6011.jpg\"
لە بواری سروشت و گەشتیارییەوە پێشتر كتێبێكی بەناوی \"بووكی زاگرۆس\" بە چاپ گەیاندووە.

هەر لە كۆبوونەوەی پەردە لەسەر لادانی ئەو بە رهەمەدا كەسانێكی وەك \"حەبیبوڵڵا محەممەدیان، دوكتۆر سوهراب نژاد، دوكتۆر ئەكبەری، حەبیبوڵڵا بەخشوودە و مامۆستا ئەحمەد سالم پوور\" رەخنە زانستی و بۆچوونەكانی خۆیان لەبارەی ئەو كتێبەوە خستە روو.

هەروەها لە كۆبوونەوەی رەخنەی كتێبی \"ئێڵی من ئیلام\"دا زاهیر سارایی، نوورەدین رەحیمی، حەبیبوڵڵا بەخشوودە و بێهرووز سپیدنامە كە چالاكانی فەرهەنگی و نوووسەرانی ناسراوی ئیلامن ئامادە بوون.