پەرتووکی پەند و قسەی نەستەقی ماچۆ چاپ و بڵاو کرایەوە
20:48 - 18 بانەمەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: پەرتووکی قسە و نەستەقی ماچۆ کە لەلایەن \"هەردەوێڵ کاکەیی\"ـەوە کۆکراوەتەوە، بە زمانی کوردی لەسەر زاراوەی هەورامی بڵاو کرایەوە.
ئەو کتیبە لەلایەن مەحموود زامدار و دوکتوور شوکریە رەسووڵ پێداچوونەوەی بۆ کراوە و لەلایەن ئەنیستیتۆی کەلەپووری کوردستانەوە بە هەژماری ١٠٠٠ دانە و لە ٢٨٥ لاپەڕەدا چاپ و بڵاو کراوەتەوە.
هەردەوێڵ کاکەیی لە پێشەکیی ئەو کتێبەدا نووسیویەتی پەندی پێشینیان لە ڕووی داڕشتنەوە بە ٣ مژاری سەرەکیی وەک \"پەخشان، پەندی ئاوێتەی چیرۆک و شێعر پێکهاتووە کە هەرکامەیان گوزارشت لە رەسەنایەتی ژیان، جۆر و باری مێژووی نەتەوەی کورد دەکەن.
نووسەر لە بەشێکی دیکەدا ئاماژەی بەوەشداوە، دەڤەری گەرمیان و شێوەزاری ماچۆ، بەپێی پیوست توێژینەوەی زانستی لەسەر نەکراوە و هاوکات بە خوێندنەوەی ئەم کتێبە بە سەدان زاراوەی جۆراوجۆری ڕەسەنی ئەم هۆزانە دەردەکەون کە فەرهەنگی کوردیان دەوڵەمەند کردووە.
هەروەها دوکتور شوکریە رەسووڵ لە پێشەکیی ماچۆدا نووسیویەتی، ئەم کتێبە وێڕای بههادان بهبابهتی فۆلکلۆرناسی کوردی، لە ڕووی زمانەوانییەوە، بە تایبەتی بەشی دەنگسازی و ڕستەسازی سوودێکی گەورەی بۆ توێژەران و لێکۆڵەران هەیە.