پێگەی سینەما لە كوردستان و هەوڵی جیدیی سینەماكاران
20:02 - 19 رەزبەر 2711
لە ساڵانی دواییدا لە كوردستانی ئێرانی سینەما بەردەوام بە حەرەكەت و رەوتێكی بەرەو گەشە و پێشكەوتن بە تەمای بووە بگاتە ئاستێكی شیاو، بێگومان ئەم مەسەلەیە هەموو لایەن و بوارەكانی سینەمای گرتۆتەوە. لە قۆناغێكی نە هێندە دووردا زۆرێك لە فیلمەكان بە یەك ناوەرۆك و خستنە رووی دوورەدیمەنی هاوشێوە و هەروەها پێكهاتەی نزیك بە یەك بەرهەم دەهاتن و سینەمای ئەم بەشەی نیشتمان بەردەوام سەرقاڵی دووپات كردنەوەی خۆی بوو. هەڵبەت ئەم دیاردەیە لە سینەمای كورتە فیلمدا زیاتر بەرچاو دەكەوت، بەڵام لە ساڵانی رابردوودا ئەوەی كە بۆ خۆ دەرخستن و نواندنی راستەقینە لە سینەمادا پێویستە، لە بەرهەمی بەناو فیلمە كوردییەكاندا بە جوانی بەرچاو كەوتووە و بێگومان ئەمە بەرەنجامی خوێندنەوە و پێداچوونەوەیەكی بنەڕەتی و سەردەمیانەی سینەماكارانی كوردە.
جۆراوجۆری و فرەچەشنیی بابەتەكان، روانین و گۆشەنیگای چەن رەهەندی، پێكهاتەی جیاواز و هەروەها زۆریی بەرهەمی سینەماكارانی كوردستانی ئێران بەرەنجامی هەمان ئەو تێڕوانینە نوێیەیە بۆ سینەما لە كوردستان. ئێستا پرسیار ئەمەیە كە چەمكی بەرهەمهێنانی فیلم و سینەما و روانینی جیددی و تایبەتی بەو هەموو گرفتاری و ئاڵۆزییانەی كە داوێنگیری سینەما و بەتایبەت جۆری كورتیەتی، بۆچی لە چوارچێوەی ئەم جوغرافیایەدا بە نیسبەت شوێنەكانی دیكەی ئێرانەوە لەسەرە و هەتاڕادەیەكیش زیاترە؟
بێگومان یەكەم و رەنگە گرینگترین هۆكار پەرۆشیی فكری و جیهانبینی لەلای دەرهێنەران و سینەماكارانی ئەم دیارە بێت. لەو روانگەوە كە هەمیشە هونەرمەند بەرهەمەكەی بە هۆكارێك بۆ دەربڕینی هەست و سۆز و فكری خۆی دادەنێت، هەوڵ دەدات لە رێگای هونەرەكەیەوە بۆ گواستنەوەی ئەو روانگە و فكرە تێبكۆشێ و باشترین سوود وەربگرێ كە سینەماكارانی كوردیش لەم راستییە بەری نین.
بێگومان كوردستان هەم نیشتمانیكی جوانە بە مێژینەیەك بە درێژایی شارستانیەت و پاڵپشتی فەهەنگی و كۆمەڵایەتیی زۆر دەوڵەمەند و رەسەن و هەم ئەوەی كە خاوەنی كۆمەڵێك كێشە و گرفتی سیاسی و كۆمەڵایەتییە كە پێگەكەی بەرز و تایبەتی تر رادەگرێ.
كاتێك باس لە جیاوازیی بەرهەمی سینەمای كوردی لەگەڵ ساڵانی پێشوو دێتە پێش، بەهۆی بوونی جۆرێك روانگەی شرۆڤەكارانە و فرەچەشنیی كۆمەڵگای كوردستانە. دەرهێنەر و سینەماكارانی كورد بەردەوام هەوڵیان داوە هەم روانینی جوانیناسانە و پێكهاتەخوازانەیان لە هەمبەر فەرهەنگی دەوڵەمەند و فۆلكلۆری ئەم نیشتمانەدا هەبێت و هەم پێوەندییە جۆراوجۆرە كۆمەڵایەتییەكان بە وردی بخەنە ژێر نیگای دووربین هەم و ئەو كێشە و گرفتانەی كە ئەگەر بێت و لە بەرامبەریاندا كەمتەرخەم بین، رەسەنایەتیی كۆمەڵگا دەخەنە مەترسیەوە، بە شێوازی جۆراوجۆر لە بەرهەمەكانیاندا وێنا دەكەن و دەیخەنە پێش چاو. رەسەنایەتییەك كە بێگومان دەبێ هونەر و بەتایبەت سینەما سەرنجی پێ بدات و هونەرمەند ئەركی پاراستنی ئەو رەسەنایەتیە دەخاتە ئەستۆی هونەرەكەی. دەروەست بوون لە هەمبەر كۆمەڵگای دەوروبەر، هەست بە بەرپرسایەتی كردنی جەوهەری و پشت بەستن بە بایەخە ئینسانییەكان بەدوور لە هەرچەشنە لایەنگری و راسپارردە وەرگرتنێك، لە بەرامبەردا بوونی ورەی رەخنەگرانە لە گرینگترین فاكتەر و پوانەكانی هونەرمەند دێنە ئەژمار. بە بوونی ئەو تیایبەتمەندیانە لە پەنای زانست و ئەزموونی تایبەت بە هونەری سینەما بەرهەمێكی رەسەن و نەمر و جێگای تێڕامان دەخولقێ. كە ئەم مەسەلەیە بە بەرفراوانی لەناو سینمەكارانی كوردستاندا بەرچاو دەكەوێ و ئەمە بۆ خۆی لەو گرینگترین هۆكارانەن كە بوونەتە هۆی هەڵگرتنی هەنگاوی بنەڕەتی لە بیاڤی سینەما لەلایەن دەرهێنەرانی ئەم ناوچەیەوە.
بیگومان سینەما لە كوردستان تەنیا ئامرازیك نیە بۆ دەستەبەربوون و بەدەستهێنانی هێندێ نیازی لاوەكی و دەروونی، یان خستنە رووی هێندێ باوەڕ و روانگەی داخراو و بەدوور لە راستی، بەڵكوو بە پشت بەستن بەو راستییەی كە سینەما ئاوێنەی باڵانوێنی كۆمەڵگایەكە بە گەڵاڵە و وێنا كردنی رەهەندە جیاواز و فرەچەشنە فەرهەنگی و كۆمەڵایەتییەكانی ئەم نیشتمانە و هەروەها خستنە روو، رەخنە و شیتەڵكاریی ئەو لایەنانەی كە رێگای پێشكەوتن و گەشە كردنیان لێ زەوت كردووە و بوونەتە هۆی دووپات بوونەوەی داستانگەلی تراژیك و خەماوی، پەنجێرەیەكی تازەی روو بە دونیای هونەر كردۆتەوە.
سینەما لە كوردستانی ئێران ئیدی ئەو قۆناغەی تێپەڕاندووە كە بگەڕێینەوە بۆ ئەوەی كە كەی و چۆن و لەدایك بووە، بەڵكوو جیا لە فیلمی سینەمایی ئێستا كورتە فیلمی سینەماكارانی كوردی كوردستانی ئێران لە ئاستی ئێران و بەتایبەت فیستیڤاڵە ناوخۆییەكان جێگا و پێگەیەكی تایبەتی هەیە و زۆرێك لە خەڵاتە سەركەوتووەكانی فیستیڤاڵ و بۆنە هونەرییەكانیان بۆ خۆیان دەستەبەر كردووە.
ئەمە بێجگە لەوەی كە چەندین فیلمی و كورتە فیلمی سینەماكارانی كورد وەكوو: بەهمەن قوبادی، جەمیل رۆستەمی، شەهرام عەلیدی، رەحیم زەبێحی یەكەم كەسانێك بوون كەلە كۆتایی دەیی 70 قۆناغێكی نوێ و گرینگ لە سینەمای جیددی كوردییان لە كوردستانی ئێران بنیات نا و زۆرێك لە بەرهەمەكانی ئەو كەسانە و بەتایبەتی بەهمەن قوبادی لە فێسیتڤال و كۆڕە سینەماییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەكان خەڵات كران و توانیان لەو رێگایەەوە وەكوو باڵوێزی دیپلۆماسیی هونەریی كورد خۆیان دەربخەن و ناوی كورد و سینەمای كورد و لە زۆرێكیاندا واقیعیەت و راستییە سیاسی، كۆمەڵایەتی و فەرهەنگییەكانی كۆمەڵگای كوردی نمایش كران. هەرچەند سەنعەتی سینەما و ئەو بەستێن و زەمینەیەی كە بۆ سینەمایەكی بەهێز و تۆكمە كە بتوانێ لە كۆمەڵدا فەرهەنگسازی بكات لە كوردستان نەبووە و نیە، چونكە سینەما زانكۆ، ناوەندی راهێنان، ئاكادیمیی سینەمایی و ئامێر و كەرەسەی تایبەت بە خۆی هەیە و لە گشت گرینگتر پشتیوانیی دەسەڵات و مادیی دەوێت. كە هیچكام لەوانە لە كوردستان نیە، لە كوردستان تەنیا فكر وپڕۆژە و كەسانی داهێنەر و دەروەست هەن و ئێستاش هەر كار دەكەن و زۆر قوتابیی سەركەوتوویان پەروەردە كردووە.
پاش ئەو رەوتە سینەماكارانی گەنج و لاو هاتنە مەیدان و بە شێواز و جیهانبینییەكی تازەتر و بە گوڕتینتر توانیان هەنگاوێكی جیدی تر لەم بارەوە هەڵبگرن، بەڵام بەرەی لاو و تازەكار بۆ كار كردن ژانری كورتە فیلم و دیكیۆمێنتاریان بۆ كار كردن هەڵبژارد كە هەتاڕادەیەك تێشیدا سەركەوتوو بوون.
وەك هەمیشە گەورەترین گرفت و ئاستەنگ بۆ دەرهێنەرانی سینمای كورتە فیلم، پێكهاتە و جۆری كاركردن لەسەر ئەو بیرۆكەیە كە بۆ فیلمەكە هەڵیان بژاردووە، كەلە هەمان حاڵدا كە نوێ و سەرەنجڕاكێش بێت، بتوانێت لە فیستیڤاڵ و پێشبڕكێیە سینەماییەكاندا سەركەوتن و خەڵاتێك مسۆگەر بكات. كە هەروەك لە بەرهەمەكان و لە زۆرێك لە فێستیڤاڵەكانی چەند ساڵی رابردووی كوردستان و لە ئاستی ئێراندا بینیومانە ئەم راستیە لە كاری كورتە فیلمی دەرهێنەر و هونەرمەندانی كوردادا بە جوانی دەركەوتووە. هەرچەند ئەم مەسەلەیە و ئەم شێوازە كاركردنە لە هەموو دنیا لە چوارچێوەی كورتە فیلمدا وەڕاست دەگەڕێ و لە تایبەتەمەندییەكانی كورتە فیلم دێنە ئەژمار، چونكە فێستیڤاڵەكان تەنیا شوێنی هەڵسەنگاندن و دەركەوتنی دەرهێنەرانی لاو لە قەڵەم دەدرێن و وەكوو فیلمە درێژە سینەماییەكان لێژنە و رەخنەگری تایبەت و پڕوفیشناڵ و هونەرمەندانی ناودار بۆ سەركەوتن یان وەلانانیان دیاری نەكراون.
لە ماوەی یەك ساڵی رابردوودا هونەرمەند، ئەكتەر و بەتایبەت سینەماكارانی لاو لە كوردستانی ئێران لە چوار فێستیڤاڵی سینەمایی كورتە فیلمی ناوچەیی و ئێرانیدا بە جوانی دەركەوتن و توانیان بەهرە و تواناكانیان بخەنە روو. یەكەم، فێستیڤاڵی ناوچەیی \"ژیار\" بوو كەلە شاری بیجاڕ بەڕێوە چوو، دووهەم، دیكەشیان فێستیڤاڵی كورتە فیلمی تاران،سێهەم، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی دووڕگەی كیش كە 15 وڵات تێیدا بەشدار بوون و پتر لە 2000 بەرهەمی سینەماكارانی ئێران و 700 بەرهەمی سینەماكارنی بیانی ئامادەی بوون، سینەماكارانی لاوی كورد توانیان سێ خەڵاتی یەكەمی سێ بڕگە بۆ خۆیان مسۆگەر بكەن. دوایین رووداوی هونەریش، یازدەهەمین فێستیڤاڵی سینەمایی كورتە فیلم بوو كە لەژێر ناوی كۆساڵان لە مانگی رابردوودا لە شاری سنە بەڕێوە چوو. لە هەر چوار فێستیڤاڵی ناوبراودا بەپێی ئەنجامی فێستیڤاڵەكە و ئاستی سەركەوتوان و رای داوەران، سینەماكار و دەرهێنەری كوردی كوردستانی ئێران لە ریزی پێشەوەی سەركەوانی ئەو فێستیڤاڵانەوە بوون، كە ئەمە بۆ خۆی دەسكەوتێكی بەپێز و بەنرخە بۆ ژانری هونەری سینەمای كوردستان. سەرەڕای نەبوونی دەرەتان و دەرفەت و كەمیی ئیمكاناتی مادی و شوێن بۆ كار كردن، بەڵام بیرۆكەی داهێنەرانەی هونەرمەندانی سینەماكارانی كورد و ئەو مادە بابەت و خاوەی كە لەناو كۆمەڵگای كوردستاندا بە بەرفراوانی بەرچاو دەكەوێ، توانیویە ئەو بۆشاییانە پڕ بكاتەوە.
لەناو ئەو سینەماكار و دەرهێنەرانەی كە ئەمڕۆ لە كوردستانی ئێران بە خەمخۆری و دەروەستییەوە سەرقاڵی كاری بەرهەمهێنانی فیلم و دیكۆمێنتن و دەكرێ چاوەڕوانی ئەوت لێیان هەبێ كە سینەمای كوردی بەرەو پێشەوە بەرن، دەتوانین ئاماژە بەم كەسانە بكەین: جەمیل رۆستەمی، رەحیم زەبیحی، شەهرام عەلیدی، ئەشكان ئەحمەدی، جەمیل مەفاخری، فەرشید عەبدی، فەریدە نادری، مەهدی خەلیلی، سەركەوت سەمەدی، كاوە زەكەریایی نەژاد، تەوفیق ئەمانی، عوبەید رۆستەمی، هیوا ئەمین نەژاد، سالم سەڵواتی، ناسر نیكبەخت، جەلال نەسیری، ئومید غەریبی، جەماڵ گەوێلێ، سیاوەش محەممەدی، فەرامەزر هادی، عوسمان محەممەدی، تەیموور قادری، ئازاد محەممەدی، ماشەڵڵا محەممەدی، زانیار تەهماسبی، عەدنان زەندی، نەزیر میرزایی و ... بەڵام ئەوەی كە پتر لە گشت جێگای خۆشحاڵییە و دەبێ لەسەری هەڵوەستە بكرێ، مەسەلەی ناوەرۆك و بیرۆكە و بە گشتی پێكهاتەی ئەم بەرهەمانەیە كە لەلایەن دەرهێنەرانی كوردەوە كاریان لەسەر ئەكرێ، كە هەڵگری بیروباوەڕ، داب و نەریت، فەرهەنگ و زمانی كوردی و ناوچەیین و لایەنی نەتەوەیی و پاراستنی ئەو پێگە بەرزە ژیانە كۆمەڵایەتی و سیاسییەی كورد بە جوانی تێیایاندا بەرجەستە بۆتەوە، كە ئەمە بۆ خۆی شوناس و فۆرمیكی تەواو كوردی بەو بەرهەمانە دەبەخشێ. بەڵام دەبێ ئاماژە بەوەش بكەین كەلە پەنای تەواو ئەو تایبەتمەندییانەدا نوێبوونەوە، بیرۆكەی تازە و سەنعەتە تازەكانی دونیای فیلم و دراماشیان تێدا گونجێنراوە كە هەمان ئەو سەركەوتن و خەڵات وەرگرتنانە راستییەەكەن بۆ ئەم وتەیە.