پێڕاگەیشتن بە پەروەندی قەتڵی "بە ئەنقەست"ی هاووڵاتییەكی كورد لە كرماشان/ ویدیۆ و وینە
17:29 - 7 خاکەلێوه 2712
كوردپا: پاش تەواو بوونی پشووەكانی نەورۆز، پەروەندەی قەتلی بە ئەنقەستی \"پوورمەند مەدحەت نیا\"، لەلایەن یەكێك لە مەئموورانی هێزی ئینتزامی لە لقی یەكەمی دادگای نیزامیی كرماشان بەدواداچوونی بۆ دەكرێت.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا برزوو مورادی پارێزی بنەماڵەی پوورمەند مەدحەت نیا كوژراوی كورد، لە پێوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هەواڵنێری كوردپا رایگەیاند: \" لە قۆناغی یەكەمی پەروەندەی ناوبراو، لە ئەنجامدا لەلایەن دادستانی كرماشانەوە بەهۆی قەتڵی بە ئەنقەست، حوكمی \"قصاص\" بۆ تاوانبار دەركراوە\".
برزوو مورادی لەمەڕ بڵاوبوونەوەی هێندێ هەواڵ لەبارەی غەیرە یاسایی بوون و ئازاد كردنی تاوانبار بە دانانی وەسیقە كە بە ئەنجامدانی قەتڵی بە ئەنقەست تاوانبار كراوە، بە كوردپای وت: \" بەو پێەی كە ئەو پەروەندەیە لە دادگایەكی نیزامی پێڕاگەیشتنی بۆ كراوە، هەر بەم پێیە و بە پشت بەستن بە یەكێك لە بەندە یاساییەكانی رێوشوێنی پێڕاگەیشتن بە تاوانە نیزامییەكان، كەسی تاوانبار بە شێوەی كاتی و بە دانانی وەسیقە ئازاد دەكرێت و ئەمەش بەو مانایە نیە كە ئەو كەسە لە تاوانەكەی خۆی بەری دەبێت یان لە تاوانەكانی كەم دەكرێتەوە\".
پارێزەری بنەماڵەی پوورمەند مەدحەت نیا، ئەوەشی ئاشكرا كرد كە بەهۆی ئامادە نەبوونی قازیی دادگا، لەلایەن بەرپرسی دەفتەری لقی یەكەمی دادگای نیزامیی كرماشانەوە پێی راگەیەنراوە كە كۆبوونەوەی پێڕاگەیشتن بەم پەروەندەیە پاش پشووەكانی نەورۆز بەڕێوە دەچێت.
ئازاد كرانی بكوژی پوورمەند مەدحەت نیا لەلایەن دادگاوە بۆتە هۆی نیگەرانی لەلای بنەماڵەكەی و ئەبووبەكر مەدحەت نیا مامی كوژراو ناڕەزایەتیی توندی بنەماڵەی \"مەدحەت نیا\"ی لەم بارەوە بە ئاژانسی كوردپا راگەیاند.
مامی پوورمەند مەدحەت نیا بە ئاژانسی كوردپای راگەیاند: \"باوكی پوورمەند مەدحەت نیا لە رێوڕەسمی سەرەخۆشیی كوڕەكەیدا ئاشكرای كردبوو كە خوازیاری \"قصاص\" نیە و دژی كردەی ئیعدامە، بەڵام خوازیاری پێڕاگەیشتن و بەدواداچوون بە پەروەندەكە و هەروەها دەست نیشان كردن و سەلماندنی ئەنقەست بوونی ئەو كردەوەیە\".
پوورمەند مەدحەت نیا لاوی تەمەن 21 ساڵەی كورد، دانیشتووی شاری نەوسوود لە پارێزگای كرماشان لە رۆژئاوای ئێران، رێكەوتی 2ی خاكەلێوەی 1390 بە دەستڕێژی مەئموورێكی هێزی ئینتزامیی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران كوژرا.
پوورمەند مەدحەت نیا، لە حاڵێكدا لەگەڵ چەند لاوی دیكە بۆ وەرگرتنەوەی كەلوپەلی دەستبەسەر داگیراوی یەكێك لە دۆستانیان سەردانی بنكەی ناوەندیی پۆلیسی نەوسوودیان كردبوو، كەوتە بەر دەستڕێژ و گیانی لێ ئەستێنرا.
بەپێی هەواڵ و زانیارییە بڵاو بووەكان ئەوكاتە لە ئەنجامی دەستڕێژی هێزە ئینتزامییەكان لاوێكی دیكەش بریندار كرابوو.
پێشتر مێهرداد لەتیفی، خاڵۆی پوورمەند مەدحەت نیا، بە شەبەكەی بی بی سی فارسیی راگەیاندبوو كە مەئموورانی پۆلیس، ئەو دەزگا و كەلوپەلە تەلەفیزیۆنیانەی كە یەكێك لە لاوانی ئەو ناوچە لە كوردستانی عێراقەوە هێنابوویە ناو خاكی ئێرانەوە، دەستیان بەسەردا گرتبوو.
گرتەی ویدیۆیی کوشتنی لاوی کورد لەلایەن مەئموورانی هێزی ئینتزامی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە شاری نەوسوود لەبەرچاوی خەڵکی ئەو شاەرەوە
بەشێك لە دانیشتوانی شار و گوندەكانی سەر سنووری ئێران بەهۆی گرفتی دابین كردنی بژیوی ژیان، بەپێ و بە هێستێر دەست دەكەن بە هێنان و بردنی كەلوپەل و باری قاچاخ كە لەناو خەڵكی ئاسایی ئەو كارە بە \"كۆڵبەری\" ناسراوە.
بەپێی وێنە و گرتە ویدیۆییەكان و بە وتەی شایەتحاڵان پوورمەند مەدحەت نیا و ئەو لاوانەی كە بۆ وەرگرتنەوەی كەلوپەلەكانیان سەردانی بنكەی پۆلیسیان كردووە، چەكدار نەبوون.
باس لەوەش دەكرێ كە لە نێوان لاوان و مەئمووراندا تێكهەڵچوون ساز بووە.
قەتڵی بە ئەنقەستی پوورمەند مەدحەت نیا بە رۆژ و لە یەكێك لە شەقامە سەرەكییەكانی شار، بۆتە هۆی بریندار كردنی هەستی دانیشتوانی نەوسوود.