پێنجەمین بەرگی گەورەترین سەرچاوەی مێژوویی لە کۆڕێکدا خرایەڕوو+وێنە

14:22 - 28 بانەمەڕ 2714
ئاژانسی کوردپا: نوێترین بەرهەمی وەرگێڕدراوی عەبدوڵڵا رەسووڵی وەرگیڕی کوردی خەڵکی شاری سنە لەلایەن دەزگای رۆشنبیریی جەماڵ عیرفان، کە دەزگایەکی ناحکوومی و سەربەخۆیە، چاپ و بڵاو کرایەوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلە ئێوارێی رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٧ی بانەمەڕ کتێبی مێژووی شارستانییەت (تاریخ تمدن)، کە لە ٣٠ بەرگ پێک دێت و ئەم کتێبەش کە پێنجەمین بەرگی قۆناغی یەکەمی ئەو کتێبەیە، لە کۆڕێکدا خرایەڕوو.

\"20031.jpg\"
لەسەرەتای ئەو کۆڕەدا دانا ئەحمەد، مامۆستای زانکۆ و سەنووسەری گۆڤاری عەرەبیی دەزگای سەردەم بە وردی باسی لە ناوەڕۆکی کتێبی مێژووی شارستانییەت و گرینگیی ئەو سەرچاوە مێژووییە و هەروەها بەرهەمەکانی ویل دۆرانت کرد.

دواتر عەبدوڵڵا رەسووڵی وەرگێڕی کتێبی مێژووی شارستانییەت، سەرنج و تێبینییەکانی خۆی لەسەر هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئەو کتێبە بۆ وەرگێڕان روون کردەوە و لە کۆتاییشدا لەلایەن نووسەران و ئامادەبوانی کۆڕەکەوە کۆمەڵێک پرسیار و مشتومڕ لە سەر کتێبەکە هاتە ئاراوە.

کتێبی مێژووی شارستانییەت، کە بە گەورەوترین سەرچاوەی مێژوویی لە ئاستی جیهاندا ئەژمار دەکرێت، لە دوو مانگی داهاتوودا پێنج بەرگی دیکەی ئەو کتێبە، کە لەلایەن عەبدوڵڵا رەسووڵییەوە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی، لەلایەن دەزگای رۆشنبیریی جەماڵ عیرفانەوە چاپ و بڵاو دەکرێتەوە.

کتێبی مێژووی شارستانییەت، لەلایەن ویل دۆرانت و هاوسەرەکەی ئاریل دۆرانتەوە، دوو نووسەری ناسراوی ئەمریکاییەوە لەسەر ژیانی مرۆڤ لە چاخەکانی بەر لە مێژوو هەتا سەدەی ١٨ی زایینی، نووسراوە.
\"20028.jpg\"

\"20029.jpg\"

\"20030.jpg\"