پێنج ژن و ٣٣ پیاو بە هۆی ماددەی سڕکەر لە ساڵی ڕابردوو گیانیان لە دەست داوە

21:12 - 29 جۆزەردان 2717
ئاژانسی کوردپا: بە هۆی گیرۆدەبوون بە ماددەی سڕکەر ٣٨ هاووڵاتیی لە پارێزگای کوردستان گیانیان لە دەست داوە.

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ڕێژەی گیرۆدەبوونی هاووڵاتییان بە ماددەی سڕکەر لە پارێزگای کوردستان ٢١ هەزار کەس ئەژمار کراوە کە و لەو ڕێژەیە ٩ هەزار کەس لە شاری سنە دایە.

بەرێوەبەری شوڕای هاوئاهەنگی بەرەنگاری بوونەوە دژی ماددەی سڕکەر لە پارێزگای سنە ڕاگەیاند: ڕیژەی بڵاوبوونەوەی ئیعتیاد لە ناو ژنەکان لە ئێران بە نزیکەی لە سەدا ١٠ کەسە و ئەو ڕێژەیەش لە پاڕێزگای سنە لە نێوان ٤ بۆ ٦ کەس دایە.

بە وتەی جێگیری دەرمانیی زانکۆی علوم پزیشکیی کوردستان، لە ئێستادا پاڕێزگای کوردستان ٩ هەزار و ٤٧٣ کەس گیرۆدە بوو بە ماددەی سڕکەر بوونیان هەیە کە لە کۆی گشتی ئەو ڕێژەیە ٣٨٠ کەسیان ژنن.

بەپێی ئاماری پزیشکی یاسایی کوردستان، ساڵی ڕابردوو بە هۆی بەکار بردنی ماددەی سڕکەر ٣٨ ژن و پیاو گیانیان لە دەست داوە.

لەو ناو ئەو ٣٨ کەسە ٥ ژن بەرچاوە دەکەوێت، کە بە هۆی تووشبوون بە ماددەی سڕکەر گیانیان لە دەست داوە.

ژنان زۆرتر ماددە سڕکەرەکانی وەک، تریاک، شیشە، حەشیش و هێرۆئین بە کار دێنن.