پێنج چالاکی سێنفیی مامۆستایان لە شاری سەقز دەسبەسەر کران

11:12 - 26 جۆزەردان 2722

ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی جۆزەردان، "خالید عەبدوڵڵاهی، محەممەد فەتاحی، سلێمان عەبدی، عەزیز مەرزی و سەلاح سوورخی"، لە ئەندامانی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - سەقز و زیویە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو پێنج چالاکە سێنفییە پاش بانگهێشتکردنیان بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز دەسبەسەر کراون.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: "لە چارەنووسی ئەو پێنج چالاکە سێنفییەی مامۆستایان، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە".

ئەو سەرچاوە ئاگادارە دەڵێت: "ئیدارەی ئیتلاعات و ئیتلاعاتی سپای سەقز، لە ڕێگای تەلەفۆنەوە هەڕەشەیان لە مامۆستایان کردووە کە لە بەشداریکردنی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی مامۆستایان کە لە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی جۆزەردان بەڕێوە دەچێت، خۆیان ببوێرن".

 بەپێی بانگەوازی شورای هاوئاهەنگیی ڕێکخراوی سێنفیی فەرهەنگییانی ئێران، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ی جۆزەردان، مامۆستایان بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە نەبوونی بەرنامەی هاوتاسازی، پلەبەندی، دەسبەسەریی نایاسایی چالاکانی سێنفی و سێناریۆسازییەکانی دەنگ و ڕەنگ"، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە پێش پارلمانی ئێران و ئیدارەی پەروەردە و بارهێنان بەڕێوە دەبەن.

وێنە لە ڕاست بۆ چەپ: محەممەد فەتاحی، خالید عەبدوڵڵاهی، سلێمان عەبدی، سەلاح سوورخی و عەزیز مەرزی