پێنج چالاکی سێنفیی مامۆستایان بە دانانی بارمتە لە زیندانی سەقز ئازاد کران

18:04 - 4 پووشپەڕ 2722

ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی ٤ی پووشپەڕ، "ئامانج ئەمینی"، "زاهید مورادی"، ئیسماعیل ڕەیحانی" و "سلێمان عەبدی" لە ئەندامانی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان ـ سەقز بە دانانی بارمتە لە زیندانی سەقز ئازاد کران.

هەروەها ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢ی پووشپەڕ، "خالید عەبدوڵڵاهی" لە ئەندامانی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان ـ سەقز بە دانانی کەفاڵەت لە زیندانی سەقز ئازاد کرابوو.

ئەو چالاکە سێنفییانە بە شێوەی کاتی هەتا کۆتایی قۆناخی دادگاییەکەیان لە زیندانی سەقز ئازاد کراون.

ئەو پێنج چالاکە سێنفییە لە ڕۆژەکانی ٢٥ و  ٢٦ی جۆزەردان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون.