پێنج چالاکی سێنفیی مامۆستایان بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کران

11:27 - 25 بانەمەڕ 2722

ڕۆژی شەممە ٢٤ی بانەمەڕ، "سەلاح حاجی میرزایی، مەجید کەریمی، محەممەدڕەزا مورادی، کورش عێزەت ئەمینی و نەسرین کەریمی"، لە ئەندامانی هەیئەتی بەڕێوەبەری و ئەندامی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی سنە و کڵاتەرزان، بانگهێشتی ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعات کران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو پێنج چالاکە سێنفییە لە کاتژمێر ٤ی دوانیوەڕۆ هەتا ١٠ی شەو، لە ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: "ئەو پێنج چالاکە سێنفییە لە پەیوەندی لەگەڵ چالاکییە سێنفییەکەیان بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە".

بانگهێشت و لێپرسینەوە لەو ٥ چالاکە سێنفییە لە کاتێکدا بووە کە ڕۆژی شەممە ٢٤ی بانەمەڕ، بانگهێشتی ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کرابوون و ستادی خەبەری لە وەرگرتنی ئەو مامۆستایانە خۆی بواردبوو و ئەوانی ڕەوانەی لقی ٢ی لێپرسی دادگا کردبوو.

ئەو پێنج چالاکە فەرهەنگییە پاش سەردانی دادگا، دادگا بە بیانووی قەرەباڵغی و زۆربوونی کار، لێپرسینەوەکەی ئەو پێنج چالاکەی خستووەتە کۆتاییەکانی حەوتوو.