پێنج هاووڵاتیی شنۆیی بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ کران
12:44 - 25 پووشپەڕ 2722
پێنج هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "خۆشناو عەینی"، "فەرهەنگ کەرامەت (ئالانی)"، "یووسف ڕەحمانی"، "سیامەند کەرامەت (ئالانی)" و "پیرۆت تابناک" خەڵکی شاری شنۆ، پاش دەسبەسەرکران بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ کراون.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو پێنج هاووڵاتییە پاش دەسبەسەری لە پەیوەندیی تەلەفۆنی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەیان بێبەری کراون.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی پووشپەڕ، ئەو هاووڵاتییانە بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون.
وێنە لە ڕاستەوە بۆ چەپ: سیامەند کەرامەت، پیرۆت تابناک، یووسف ڕەحمانی، فەرهەنگ کەرامەت و خۆشناو عەینی