پێنج هاووڵاتیی جوانڕۆیی لەناو گرووپی ئەلقاعیدە كوژران
17:15 - 5 بانەمەڕ 2712
كوردپا: پێنج هاووڵاتیی كوردی خەڵكی جوانڕۆ پاش زیاتر لە 5 مانگ لە ناڕوونیی چارەنووسیان، لەناو گرووپی ئەلقاعیدە بەهۆیەكی ناڕوون كوژراون.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، پێنج لاوی خەڵكی شاری جوانڕۆ كە زیاتر لە 5 مانگە چارەنووسیان ناڕوون بووە، دەركەوتووە كە لەناو گرووپی ئەلقاعیدە بوون و كوژراون.
\"ناسر.ئە\"، \"ئومێد.س\" و \"رامین.م\" لەدایك بووی 1372 ناوی سێكەس لەو كوژراوانەیە و هەتا ئێستا شوناسی ئەو 2 کەسەی دیكە ئاشكرا نەكراوە.
هەواڵنێری كوردپا لە جوانڕۆ ئاشكراسی كردووە، بەپێی زانیاریی كەسوكاری نزیكی ئەو كوژراوانە هەتا ئێستا روون نەبۆتەوە كە ئەو پێنج لاوە لە شەڕدا كوژراون، یان هۆكاری تەقینەوە و شتی دیكە بووە.
بنەماڵەی ئەو كوژراوانە ناوێرن رێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشی بۆ منداڵە كوژراوەكانیان دابنێن و تەنیا بنەماڵەی \"رامین.م\" بە نهێنی سەرەخۆشییان داناوە.
ماوەی چەند ساڵێكە هێزە توندئاژوە ئیسلامییەكان لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران و بەتایبەت شاری جوانڕۆ و دەورووبەری پەرەیان سەندووە و ئەم دیاردەیەش بۆتە هۆی ترس و دڵەڕاوكێی خەڵك و هەتا ئێستا كۆمەڵێك لەلاوانی ئەو ناوچەیە تێكەڵ بە گرووپی ئەلقاعیدە بوون، خۆیان تەقاندۆتەوە، یان لە شەڕدا كوژراون.
هەر لەم پێوەندییەدا چەند كەسێك لە لایەنگرانی سەلەفییەكان لەناو شاری جوانڕۆ پێشیان بە هاووڵاتییەكی ئەو شارە بەناوی \"زاهید حوسێنی\" كوڕی سەید جەعفەر گرتووە و بە بیانووی نوێژ نەكردن هێرشیان كرۆدتە سەری و لێیان داوە.