پێنج هاووڵاتی دەسبەسەرکراو بۆ زیندانی شنۆ ڕاگوێزران

10:14 - 18 رێبەندان 2721

ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی ڕێبەندان، پێنج هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "سیامەند خوارەزم"، "ئەیووب مووسا"، "هاوڕێ خوارەزم"، "موراد ساعی" و "ئاسۆ شێخە" خەڵکی شنۆ پاش کۆتایی ماوەی لێپرسینەوە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ بۆ زیندانی ئەو شارە ڕاگوێزراون.

ڕۆژی هەینی ١٧ی بەفرانبار، ئەیووب مووسا و هاوڕێ خوارەزم بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

هەروەها ڕۆژی یەکشەممە ٣ی ڕێبەندان، هێزە ئەمنییەتییەکان بێ بەڵگەیی یاسایی ئاسۆ شێخە و "موراد ساعیـ"ـان دەسبەسەر کرد.

ڕۆژی دووشەممە ٤ی ڕێبەندانیش، سیامەند خوارەزم بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

تا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەو پێنج هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.