پێنج خوێندكار لە سنە بانگ كرانە حەراسەتی زانستگا و لە 3 تێرم خوێندن بێشبەش كران

19:08 - 2 خەزەڵوەر 2712
ئاژانسی كوردپا: دوای ئەوەی كۆمەڵێكی بەرچاو لە خوێندكارانی زانستگای سنە بەهۆی خراپێی رەوشی غەزا بۆ دوو رۆژ ناڕەزایەتی و مانیان گرت، پێنج خوێندكار بانگ كرانە حیراسەتی زانستگا و لە 3 تێرمی خوێندن بێبەش كران.

یەكێك لە خوێندكارانی مانگرتوو لەناو زانستگای سنە بە ئاژانسی هەواڵدەری كوردپای راگەیاند، پاش ئەوەی كە بۆ ماوەی دوو رۆژ كۆمەڵێكی بەرچاو لە خوێندكارانی زانستگای كوردستان بەهۆی بڕینی وادە غەزای خۆراكی رۆژانی پێنجشەممە دەستیان دایە ناڕەزایەتی و مانگرتن، پێنج كەس لە خوێندكاران لەلایەن حیراسەتەوە بانگهێشت كراون و هەركامیان لە سێ‌ تێرم خوێندن بێبەش كراون.

هەتا ئێستا ناوی چوار كەس لە خوێندكارەكان ئاشكرا بووە كە بریتین لە: عەبدوڵڵا سەجادی، خوێندكاری رشتەی ئەندازیاریی كانگا، رەزا، خوێندكاری رشتەی ئەندازیاریی عومران، عەلی خوێندكاری رشتەی شارسازی و یووسف خوێندكاری رشتەی ئەدەبیاتی عەرەب\".

هەتا ئێستا ناوی یەكێك لە خوێندكارە بانگ كراوەكان ئاشكرا نەبووە.

بەرپرسانی حەرراسەتی زانستگای كوردستان بەو هۆشدارییان بەو خوێندكارانە داوە لە ئەگەری درێژەی ئەو مانگرتنە، لە زانستگا دەردەكرێن.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش دا ئەو پێنج خوێندكارە بە تاوانی رێكخستنی ئەو حەرەكەتە خوێندكارییە لەلایەن حیراسەتەوە بانگ كراون و لێپرسینەوەیان لێكراوە و بەوەیان تاوانبار كردوون كە لەلایەن ئێوەوە هەواڵی ئەو ناڕەزایەتییە خوێندكارییە لە راگەیەنە بیانییەكان بڵاو بۆتەوە.
\"9503.jpg\"
پاش ئەوەی لە مانگرتنی رۆژی دووشەممەدا زیاتر لە هەزار خوێ،دكار بەشدارییان كرد، لەلایەن مەئموورانی حیراسەتەوە ڤرتەی ویدیۆیی لە خوێنكارەكان هەڵگیراوە كەلە ئەنجامدا تێكهەڵەەن لە نێوان خوێندكاران و مەئموورە ئەمنیەتی و حیراسەتییەكاندا هاتە ئاراوە.

ئەو خوێندكارە كوردە ئاماژەی بەوەش كرد، كە خوێندكارانی ناڕازی بە دۆخی خواردن و \"سێلف سرویس\"ەكانی ناو زانستگای كوردستان هەتا رۆژی دووشەممەی داهاتوو مۆڵەتیان بە لێپرسراوانی زانستگا داوە كە ئەگەر بێت و ویستەكانیان جێبەجێ‌ نەكەن، لە مانگرتن و ناڕەزایەتی بەردەوام دەبن.