پێشێلکرانی مافی ڕەوای کەبوودوەند لە لایەن ڕۆژنامەوانانەوە مەحکووم کرا

21:25 - 24 جۆزەردان 2716
ئاژانسی کوردپا: بە دەیان ڕۆژنامەنووس، لە کەمتەرخەمی دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێران سەبارەت بە بارودۆخی کەبوودوەند ڕەخنەیان گرت.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ٧٦ ڕۆژنامەوان لە ئێران بە پشت‌بەستن بە ماددەی ١٣٤ی یاسای سزای ئیسلامی، داوای ئازادکرانی محەممەدسدیق کەبوودوەند، بەرپرسی ڕێکخراوی بەرگری لە مافی مرۆڤ لە کوردستانیان کردووە.

نیگەرانی و پەرۆشی ئەم ٧٦ ڕۆژنامەوانە، لە کاتێکدایە کە دەفتەرخانەی ڕێکخراوی بەرگری لە مافی مرۆڤی کوردستان بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەنراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە کە مورەخەسی بە زیندانیی سیاسی (کەبوودوەند) دوای ٣٤ڕۆژ مانگرتن لە خواردن دراوە.