پێشێلكارییەكانی مافی مرۆڤ لە كوردستانی ئێران لە مانگی خاكەلێوەدا
16:03 - 30 خاکەلێوه 2712
كوردپا: بەپێی هەواڵ و زانیارییەكان و ئەو رووداوانەی كەلە ماوەی یەك مانگی رابردوودا لە ناوچە كوردنشینەكان روویان داوە هەموو بەڵگەكان ئەوە دەردەخەن كە نەبوونی ئەمنیەت و ئاسایشی گیانیی هاووڵاتییان باڵی بەسەر ناوچە كوردنشینەكاندا كێشاوە.
بەپێی ئەو هەواڵ و زانیارییانەی لەبەر دەست دان هەر لە دەسپێكی نەورۆزی ئەمساڵەوە هاووڵاتییانی كوردی ئێرانی لەگەڵ روودا و پێشهاتی تاَل و ناخۆش بەرەوڕوو بوون، رووداوگەلێكی وەكوو: \"دەستڕێژی راستەوخۆ و كوشتنی كۆڵبەرانی كورد، دەستبەسەر كردن، بێسەر و شوێن بوون، تەقینەوەی مین، خۆکوژی و بەگشتی شەڕی دەروونی و ترس و دڵەڕاوكێ بوونە كەشی زاڵ بەسەر شارەكانی كوردستاندا.
لە ماوەی یەك مانگی رابردوودا چەندین دیاردەی وەكوو تەقینەوەی مین، كوژرانی كۆڵبەران، خۆكوژی، كوژرانی گوماناویی هاووڵاتییان لە جۆر و شێوازی جیاجیادا لە شار و گوند و شارۆچكەكانی كوردستانی ئێران روویان دا كە بوونە سەردێڕی بەشێك لە راگەیەن و ناوەندەكانی هەواڵ لە ناوچە.
تەقینەوەی مین دیاردەی هەمیشەيی کوردستان:
روودا و تەقینەوەی مین لە كوردستانی ئێران و بەتایبەت ناوچە سنوورییەكان بۆتە دیاردەیەكی ئاسایی و بەردەوام دووپات دەبێتەوە و وەكوو مۆتەكەیەك ترسێكی خستۆتە ناو دڵی هاووڵاتییانەوە بە چەشنێك كەلە ماوەی یەك مانگی رابردوودا لە ناوچەی جیاجیای كوردستان بەهۆی تەقینەوەی مینەوە 5 كەس بوونەتە قوربانی.
کوژرانی کۆڵبەرانی کورد، مۆتەکەی سەرسنوورەکان:
كوژران و دەستڕێژی راستەوخۆ بۆ سەر كۆڵبەرانی كورد لەلایەن هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە لەمێژە وەكوو رووداوێكی هەژێنەر بەردەوام تۆمار دەكرێت، بەڵام پێویستیی ژیان و نەبوونی دەرەفەت و دەرەتانی كار لە ناوچە كوردنشینەكان هاووڵاتییانی كورد ناچار دەكات كە ئەو پیشە پڕ مەترسیە بۆ بژیوی ژیان هەڵبژێرن و لە سەرەتای مانگی خاكەلێوەوە بەهۆی دەستڕێژی راستەوخۆی هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئێران 3 كۆڵبەری كورد گیانیان لەدەست داوە.
نەبوونی ئەمنیەتی گیانی و کوژرانی گوماناوی:
بەپێی زانیارییەكان و ئەو رووداوانەی كە بەردەوام روو دەدەن نەبوونی ئەمنیەتی گیانی و ترس لە كوژران بەردەوام لە ناوچە كوردنشینەكان باڵی بەسەر ژیانی هاووڵاتییانی كورددا كێشاوە و لە ناوچە جیاجیاكان بە شێوەی جۆراوجۆر و گوماناوی هاووڵاتییان پاش رفاندنە و دیار نەمانیان دەبنە قوربانی، ئەوەی پتر لە گشت جێگای سەرنجە پاش چەند رۆژ لەبیر دەچنەوە و بەدواداچوونی یاساییان بۆ ناكرێت و تەنیا لە ماوەی مانگی خاكەلێوەدا 3 هاووڵاتیی كورد بە شێوەی گوماناوی كوژراون.
ناوچە کوردنشینەکانی ئێران پلەی یەکەمی خۆکوژیی ئێران:
دیاردە كۆمەڵایەتییەكان لە كوردستان یەكێكی تر لە هۆكارەكانی ئاڵۆزی و پشێویی كۆمەڵگای كوردستانن، بێدەرەتانی و هەژاری و نەبوونی دەرەتانی كار و كێشەی ماڵی لە ناوچە كوردنشینەكان هۆكارێكن بۆ ئەوەی كە هاووڵاتییان دەست بدەنە خۆكوژی و كۆتایی بە ژیانی خۆیان بێنن، بە چەشنێك كەلە یەك مانگی رابردوودا 5 هاووڵاتیی كورد بەهۆی خۆكوژی گیانیان لەەست داوە.
کرێکارانی کورد و نەبوونی ئەمنیەتی کار:
كرێكاران وەك چینی زەحمەتكێش و دەستەنگی كۆمەڵگا لە كوردستان بەردەوام لەگەڵ گرفت و ئاستەنگی كار و ژیان دەستەوئێخەن و جیا لە كەمیی مووچە و كێشەكانی كارگێڕیی كار، بەهۆی نەبوونی ئەمنیەتی كار و خزمەتگوزاریی وەك بیمە و مەزایا لە كاتی كاردا هیچ گەرەنیەكیان نیە، لە مانگی خاكەلێوەدا 5 كرێكاری كورد بەهۆی رووداوی كارەوە گیانیان لەدەست داوە.
ئامارەکان راستییەکان دەدرکێنن:
بەپێی ئاماری تۆمار كراو لە ناوەندی ئاماری كوردپا و ئەو هەواڵ و زانیارییانەی كە بەدەستمان گەیشتوون لە ناوچە جیاجیاكانی كوردستان جیا لە گیرانی 29 هاووڵاتیی كورد، سەرجەم 20 كەس بەهۆی رووداوی جۆراوجۆرەوە بوونەتە قوربانی كە بەم چەشنەیە:
29 كەس بە تاوانی جۆراوجۆر كە زۆربەیان چالاكیی سیاسی و مەدەنی بوون، قۆڵبەست و روانەی زیندان كراون، ئەو 29 كە لەلایەن ناوەندە قەزاییەكانی ئێرانەوە سەرجەم بە 68 ساڵ و 2 مانگ زیندانی تەعزیری و 8 ساڵ زیندانی هەڵپەسێران مەحكووم كراون.
بێگومان ئاماری راستەقینەی گیران، كوژران و رووداوەكان لە ماوەی یەك مانگی رابردوودا لەم ئامارانە زیاترن، بەڵام بەهۆی نەبوونی راگەیەنی سەربەخۆ و نەبوونی حزووری ئازادانەی چالاكانی مافی مرۆڤ لە ناوچە كوردنشینەكان بەشێكیان بڵاو ناكرێنەوە و رای گشتی لێی ئاگادار نیە.
رووداو و پێشهاتەكانی ناوچە كوردنشینەكانی ئێران لە ماوەی یەك مانگی رابردوودا بوونە هۆی راچڵەكانی كۆمەڵگا و بە ئاسانی بۆ هەر تاكێكی خاوەن ویژدان و لایەنگری ماف و بەها مرۆییەكان قبووڵ ناكرێت. ئەوەی كە دەبێهەڵوەستەی زیاتری لەسەر بكرێ، چەندین پرسیاری سەرەكین كە بەردەوام لە زەینی هاووڵاتییانی كورد لە كوردستانی ئێران و چالاكانی مافی مرۆڤدا حزووریان هەیە، ئەوانەن كە:
پرسیارەکان هەروا بێ وەڵامن:
ـ ئاخۆ هۆیەكەی چیە كەلە ماوەی یەك مانگدا ئەو هەموو رووداوە تاڵ و دڵتەزین و پێشهاتانە لە كوردستانی ئێران روو دەدەن؟
ـ بۆچی كوردستان بۆتە چەقی رووداوەكان و كوشتار و پێشێلكاریی مافی مرۆڤ لەناو چینە جۆراوجۆرەكان لە هەموو ناوچەكانی دیكەی ئێران زیاترە؟
ـ لەبەرچی هاووڵاتییانی بێدەرەتان و دەستەنگی كورد سەرەڕای هەموو مەترسیە سرووشتییەكان، بە چلەی زستان و لەناو سەخڵەت و سەرما پیشەی كۆڵبەری هەڵدەبژێرن و بۆ بژیوی ژیانی منداڵەكانیان گیانیان دەخەنە مەترسییەوە و سەرەڕای دووپات بوونەوەی دەستڕێژەكان، هەر بەردەوامن؟ چی دوا دەكات كە كۆڵبەرانی كورد بە پێشوازیی مەرگەوە بچن و سینگی خۆیان بدەنە بەر گوللە؟
ـ یان بۆچی هەتا ئێستا هیچ لێپرسینەوەیەك لە بكوژانی كۆڵبەرانی كورد نەكراوە و كامە یاسای نێودەوڵەتی ئەو مافەی بە پاساەوانانی سەر سنوور داوە كە بەبێهیچ هۆیەك بە قەستی كوشت دەستڕێژ لە كۆڵبەرانی بێتاوان و بێدیفاع بكەن؟
ـ هۆکارەکانی هەژاری و دەستەنگی و هەروەها سەرهەلادانی دیاردەی خۆکژی لە کوردستان چین، لەبەر چی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران لە بواری خۆکوژییەوە لە ئاستی ئێراندا پلەی یەکەمیان هەیە؟