پێشێل كردنی بەڵێنییەكان لەلایەن سووریە/ دانیشتنی نائاسیی كۆمكاری عەرەب
13:53 - 16 خەزەڵوەر 2711
كوردپا: سەرەڕای ئەوەی كە سووریە بەڵێنی داوە بەندەكانی گەڵاڵەی كۆمكاری عەرەب بەجێبگەیەنێ، بەڵام لە كاتی دانی ئەو بەڵێنیانەوە هەتا ئێستا 60 هاووڵاتیی مەدەنی لە سووریە كوژراون و كۆمكاری عەرەبیش رایگەیاندووە حەفتەی داهاتوو لەمەڕ دۆخی سووریە كۆبوونەیوەیكی نائاسایی دەگرێت.
ماڵپەڕی دۆیچەوێلە لە راپۆرتێكدا بڵاوی كردۆتەوە، سەرەڕای دەسپێكی رێوڕەسمەكانی جێژنی قوربان لە سووریە، دەوڵەتی ئەو وڵاتە دیسان بەردەوامە لە كوشتاری خەڵك و خۆپیشاندەران و رۆژی یەكشەممە لانیكەم 11 كەس لە هاووڵاتییانی مەدەنی بەهۆی دەستڕێژی هێزە نیزامییەكان كوژراون و دەیان كەسی دیكەش بریندار بوون.
چالاكانی مافی مرۆڤ لە سووریە رایانگەیاندوو، كە رێژەی كوژراو و بریندارەكانی رۆژی شەممە و یەكشەممە لە سووریە گەیشتۆتە 39 كەس و جارێكی تر لە شارەكانی حومس، حما و ئەدلیب دەستڕێژی راستەوخۆ بۆ سەر خۆپیشاندەران دەستی پێكردۆتەوە و رێوڕسمی جێژنی لێتێكداون.
پاش ئەوەی كە دەنگۆی هێرشی نیزامی و دەستێوەردانی ناتۆ و وڵاتانی بیانی لە سووریە بڵاو بۆوە، كۆمكاری عەرەب بۆ پێشگیری لە شەڕ و كۆتایی هاتن بە خوێن رشتن، گەڵاڵەیەكی پێشكەش بە دەوڵەتی سووریە كرد و ئەو وڵاتەش وێڕای قبووڵ كردنی، بەڵینیی دا كە بەندەكانی ئەو تەرحە جێبەجێبكات