پێشوازیی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران ـ ژنێڤ، لە ئازادیی محەممەد نەزەری و عوسمان مستەفاپوور

17:42 - 2 سەرماوەز 2719

ئاژانسی کوردپا: کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران ـ ژنێڤ، پێشوازیی لە ئازادیی محەممەد نەزەری و عوسمان مستەفاپوور کرد.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئێران ـ ژنێڤ، پێشوازیی لە ئازادیی محەممەد نەزەری و عوسمان مستەفاپوور، کۆنترین زیندانیی سیاسیی کورد و ئێران کرد و ماوەی زیندانیی ئەو دوو کەسەی "ناڕەوا" وەسف کرد.

"تەیموور ئەلیاسی''، نوێنەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئێران ـ ژنێڤ، لەوبارەیەوە باسی لەوە کردووە: "داکۆکی لە مافی زیندانییانی سیاسیی کورد و ئێران، یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران ـ ژنێڤه".

ڕۆژی پێنجشەممە، ٣٠ی خەزەڵوەر، عوسمان مستەفاپوور و محەممەد نەزەری دوای ٥٣ ساڵ زیندانی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد کران.

ئەو دوو زیندانییە سیاسییە، ٢٨ و ٢٥ ساڵ لە زیندانەکانی ورمێ، تەورێز و ڕەجایی شاردا بوونە.