پێشوازیی بێ وێنەی خەڵك لە پیشانگای كەلەپووری (هەوارگە) لە مەهاباد
21:51 - 21 خاکەلێوه 2712
كوردپا: پیشانگای كەلەپووری كوردی (هەوارگە) كە رێكەوتی 15ی خاكەلێوە لەلایەن تیمی فۆلكلۆری هەوارگەی سەر بە ئەنجومەنی ئەدەبیی مەهاباد لەو شارە دەستی پێكردووە، لەلایەن خەڵكەوە پێشوازییەكی بێ وێنەی لێكراوە.
خەبات مەنگوڕی، ئەندامی ئەنجومەنی ئەدەبیی مەهاباد و یەكێك لە رێكخەرانی پیشانگای كەلەپووری هەوارگە لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا وتی: لە ماوەی 6 رۆژی رابردوودا زیاتر لە 20 هەزار كەس لە شاری مەهاباد و شارەكانی دیكەی كوردستانەوە بەشداری ئەو پیشانگایە بوون و بەشداربوان بە چالاكییەكی دەگمەنیان وەسف كردووە.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی مەهاباد لە وەڵامی هەواڵنێری كوردپا لەمەڕ هۆكاری پێشوازیی بەربڵاوی خەڵك لە پیشانگای كەلەپووری وتی: بەهۆی ئەوەی كە پیشانگا و جۆری رازاندنەوە و ئەو كەلوپەلە كولتووریانە هی ژیانی نەوەكانی پێشووی كۆمەڵگای كوردستان بوون و دەربڕ و ئاوێنەی باڵانوێنی شارستانیەت و بیر و ئەندێشەی مرۆڤی كوردەواری بوون، خەڵك خۆیان تێدا دەبیننەوە.
خەبات مەنگوڕی ئاماژەی بەوەش كرد پیشانگای هەوارگە لەلایەك رۆچنەیەك بوو بۆ گەڕانەوەی نەوەی ئەمڕۆ بۆ ئەو سەردەمە لە ژیانی سادەیی و ساكاریی پێكهاتەی كۆمەڵگای كوردستان و لەلایەكی دیكەشەوە ئاشنا كردنی نەوەكانی ئەمڕۆیە بە شێوەی ژیانی باب و باپیران و ئەو كەلوپەلانەی كە بەكاریان هێناوە.
پیشانگای كەلەپووری كوردیی هەوارگە لەلایەن ئەنجومەنی ئەدەبیی مەهاباد رێكەوتی 15ی خاكەلێوەوە دەستی پێكردووە و هەتا رێكەوتی 23ی خاكەلێوە دەخایەنێت.
لە كاتی كردنەوەی ئەو پیشانگایەدا كۆمەڵێك لە نووسەر، شاعێر و هونەرمەندانی كوردی شارەكانی كوردستان ئامادە بوون و لە رۆژانی پیشانگاشدا لە بەرنامەیەكدا لەژێر ناوی \"بەرنامەی هەوارگە\" لەگەڵ چەندین ئەدیب، نووسەر، توێژەر و فۆلكلۆرناسی دەڤەری موكریان سەربارەت بە رۆڵی فۆلكلۆر، كەلەپوور و فەرهەنگی كوردی لە كۆمەڵگا وتووێژ كراوە.
چەند ساڵێكە لە دەڤەری موكریان و بەتایبەت شاری مەهاباد رەوتێك لە فۆلكلۆر و كەلەپوورناسی لە رێگای كردنەووەی پیشانگا، لێكۆڵینەوە و توێژینەوە لە قاڵبی كتێب و پڕۆژە و رێكخستنی كۆڕ و سیمینار لەلایەن نووسەران و ئەدیبانی كوردەوە دەستی پێكردووە.
ماوەیەك لەمەوپێش هەمان پیشانگا لەلایەن گرووپی فۆلكلۆری هەوارگەەوە لە زانكۆی پەیام نووری مەهاباد لە ئاستێكی كەمڕەنگتردا بەڕێوە چوو.

خەبات مەنگوڕی، چالاکی فەرهەنگی