پێشمەرگەیەکی حیزبی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە کاتی مەلەکردن گیانی لەدەست دا

18:28 - 31 جۆزەردان 2720

ئەمڕۆ شەممە ٣١ی جۆزەدان، یەکێک لە پێشمەرگەکانی حیزبی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە ناوی "ئارمان حوسێن‌پەناهی" خەڵکی شاری سنە، بەهۆی ناشارەزایی لە مەلەکردن لە ناو ئاودا خنکا.

ئەو ئەندامەی کۆمەڵە، لە ئاوی "قەرەداغ "لە هەرێمی کوردستان، تووشی ئەو ڕووداوە  بووە.

"ئارمان حوسێن‌پەناهی"، ماوەی چەند ساڵە پێشمەرگەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانه.